سه‌رۆكی په‌رله‌مان تاوتوێی هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌ش وهاریكاری بواری په‌رله‌مانی له‌گه‌ڵ باڵیۆزی ئۆكرانیا له عیراق ده‌كات
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئه‌مڕۆ شه‌ممه، پێشوازی له باڵیۆزی ئۆكرانیا له عیراق كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌ش وهاریكاری بواری په‌رله‌مانی و په‌یوه‌ندی دووقۆڵی وپێشهاته‌كانی بارودۆخی هه‌رێمی كرا.
هه‌روه‌ها تاوتوێی میكانیزمی به‌هێزكردنی هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق وپه‌رله‌مانی ئۆكرانیا كرا به‌جۆرێك كه خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوولا بگه‌ێنێت.