سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان یادی‌ 84 ساڵه‌ی‌ دامه‌زراندنی‌ سه‌ندیكای‌ پارێزه‌ران پیرۆز ده‌كات

سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری‌، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، له‌ لێدوانێكی‌ رۆژنامه‌وانیدا پیرۆزبایی له‌ پارێزه‌رانی‌ عیراق كرد به‌بۆنه‌ی‌ یادی‌ 84 ساڵه‌ی‌ دامه‌زراندنی‌ سه‌ندیكای‌ پارێزه‌رانی‌ عیراق.
جبوری‌ جه‌ختی‌ له‌سه‌ر گرنگی‌ رۆڵی‌ پارێزه‌ران له‌ چه‌سپاندنی‌ بنه‌ماكانی‌ دادپه‌روه‌ری‌ وبه‌رگریكردن له‌ مافه‌كانی‌ گه‌لی‌ عیراق به‌پشت به‌ستن به‌ ده‌ستور ویاساكانی‌ ده‌وڵه‌ت كرده‌وه‌ و گووتی‌:” توێژی‌ پارێزه‌ران جوانترین نموونه‌ی‌ پێشكه‌شكردووه‌ له‌ پاڵپشتیكردن وبه‌هێزكردنی‌ پرۆسه‌ی‌ سیاسی به‌كه‌سایه‌تی‌ و بیرۆكه‌ی‌ تایبه‌ت به‌ دۆسیه‌ی‌ چاكسازییه‌كان وده‌ركردنی‌ یاسای تایبه‌ت به‌خزمه‌تكردنی‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ گشتیدا”.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان داوایكرد هه‌موو جۆره‌ پاڵپشتیه‌ك پێشكه‌شی‌ پارێزه‌ران بكرێت و سوود له‌ شاره‌زایی ئه‌وان له‌بواری‌ یاسادانان وده‌ركردنی‌ یاسا گرنگه‌كان وه‌ربگیرێت وبه‌رز ڕاگرتنی‌ ناوی‌ دادوه‌ری‌ به‌رامبه‌ر ئه‌وانه‌ی‌ گومان له‌ بێلایه‌نی‌ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ گرنگه‌ی‌ وڵات ده‌كه‌ن.
له‌كۆتاییدا جبوری‌ قوربانیدانی‌ پارێزه‌ران له‌پێناو به‌رگریكردن له‌ یاسا وچه‌سپاندنی‌ دادپه‌روه‌ری‌ وجێبه‌جێكردنی‌ یاسا به‌سه‌ر هه‌موویاندا به‌بی‌ِ جیاوازی‌ به‌رزنرخاند.


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com