سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كار‌و ماندوبوونی فه‌رمانده‌ی پرۆسه‌كانی به‌سرا له رزگاركردنی مه‌سیحیه رفێندراوه‌كان به‌رز ده‌نرخێنێت
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كار‌و ماندوبوونی فه‌رمانده‌ی پرۆسه‌كانی به‌سرا له رزگاركردنی مه‌سیحیه رفێندراوه‌كان به‌رزنرخاند.
به‌ڕێزی دووپاتیكرده‌وه كه ئه‌و پرۆسه‌یه هیوایه‌كی دڵخۆشكه‌رو پۆزه‌تیڤی به هاوڵاتیان به‌خشی وسه‌ڵمێنه‌ری ئه‌وه‌بوو كه هێزه‌كانی ئاسایشی وڵات ئه‌ركی خۆیان له پاراستنی ئاسایش و چه‌سپاندنی سه‌قامگیری له سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی وڵات‌دا به‌ته‌واوه‌تی جێبه‌جێ ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها به‌ڕێزی گووتی كه راودونانی تاقمه‌كانی تاوانی رێكخراو كه‌متر نیه له روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی تیرۆر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ردوولا ئاسایش و سه‌قامگیری وڵات وهاوڵاتیان تێكده‌ده‌ن.
له‌كۆتاییدا جبوری سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراسته‌ی فه‌رمانده‌ی پرۆسه‌كانی به‌سرا به‌ڕێز جه‌میل شمه‌ری وبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌واڵگه‌ری به‌سرا و شانه‌ی بازه‌كانی به‌سرا كرد بۆ ئه‌و پرۆسه‌یه.