سه‌رۆكی په‌رله‌مان: یه‌كێك له هۆكاره‌كانی سه‌ركه‌وتنی ئاشتبوونه‌وه‌ی نشتیمانی پالپشتی كردنی چالاكیه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تیه بۆ پرۆژه‌كه
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، له‌نووسینگه‌ی خۆی، پێشوازی له شاندی په‌یمانگای ئه‌مریكی بۆ ئاشتی كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی پێشهاته‌كانی بارودۆخی وڵات كرا به‌تایبه‌تی سه‌ركه‌وتنه‌كانی هێزه‌كانی عیراقی ونزیكبوونه‌وه له كۆتایهێنان به داعش له‌سه‌ر خاكی عیراق.
هه‌روه‌ها تاوتوێی هه‌وڵه‌كان بۆ سه‌رخستنی پرۆژه‌ی ئاشتبوونه‌وه‌ی نشتیمانی كرا.
سه‌رۆكی په‌رله‌مان دووپاتیكرده‌وه كه عیراق سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی به‌ده‌ستهێناوه له رزگاركردنی ناوچه‌كانی ژێرده‌ستی داعش وگووتی:” پێویسته كاری به‌رده‌وام بكرێت بۆ به‌هێزكردنی سه‌قامگیری ناوچه‌كه وچه‌سپاندنی ئاسایش به‌هاوكاریكردن له‌گه‌ڵ دانیشتووانی ناوچه رزگاركراوه‌كان” و دووپاتیكرده‌وه ” عیراق پێویستی به پاڵپشتی نێوده‌وڵه‌تی ورێكخراوه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه بۆ لابردنی كاریگه‌ری ئه‌و رێكخراوه تیرۆریستیه له ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستیدا وله‌م قۆناغه‌دا گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ شوێنی خۆیان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كانیان دیارترین ئه‌و كێشانه‌یه كه پێویستی به كاركردنی زۆر هه‌یه “.
هه‌روه‌ها جبوری گووتی:” یه‌كێك له گرنگترین هۆكاره‌كانی سه‌ركه‌وتنی ئاشتبوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی بریتیه له گرنگیدان به چالاكیه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌تایبه‌تی هۆزه‌كان كه پێویسته رۆڵی زیاتریان پێبدرێت بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌نجامی باش كه له‌گه‌ڵ قه‌باره‌و كاریگه‌ریان له كۆمه‌ڵگادا بگونجێت وله‌ڕابردوودا ئه‌زموونی سه‌ركه‌وتوومان له‌م بواره‌دا هه‌بووه “.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه شاندی میوان رۆڵ و ماندوبوونی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی له گێڕانه‌وه‌ی هاوڵاتیان بۆ ناوچه رزگاركراوه‌كان به‌رزنرخاند و ئاماده‌یی خۆیان له پێشكه‌شكردنی هه‌موو جۆره پاڵپشتیه‌ك بۆ چه‌سپاندنی ئاسایش و سه‌قامگیری له وڵات‌دا پێشاندا.