سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران تاوتوێی‌ دۆسیه‌ی‌ راپرسی وپه‌له‌كردن له‌ گێڕانه‌وه‌ی‌ ئاواره‌كان ودابینكردنی‌ خزمه‌تگوزاری‌ بۆ شاره‌ رزگاركراوه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی‌ فراكسیۆنی‌ هاوپه‌یمانی‌ هێزه‌كانی‌ عیراقیدا ده‌كات

سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری‌، ئێواره‌ی‌ ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، پێشوازی‌ له‌ په‌رله‌مانتارانی‌ فراكسیۆنی‌ هاوپه‌یمانی‌ هێزه‌كانی‌ عیراقی كرد.

له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی‌ دیارترین پێشهاته‌كانی‌ بارودۆخی‌ سیاسی‌ وئاسایشی وڵات و بارودۆخی‌ ناوچه‌ رزگاركراوه‌كان وگه‌ڕانه‌وه‌ی‌ ئاواره‌كان ودابینكردنی‌ خزمه‌تگوزاری‌ بۆ ناوچه‌كانیان ودابینكردنی‌ پێداویستیه‌ گرنگه‌كان بۆ خیوه‌تگاكان كرا.

ئاماده‌بووان هاوڕابوون له‌سه‌ر په‌له‌كردن بۆ گێڕانه‌وه‌ی‌ ئاواره‌كان بۆ ناوچه‌ رزگاركراوه‌كانی‌ خۆیان ودووباره‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی‌ ژێرخانی‌ ئابوری‌ ودابینكردنی‌ خزمه‌تگوزاری‌ بۆ هاوڵاتیان وره‌خساندنی‌ ده‌رفه‌ت بۆ دانیشتووان بۆ به‌ڕێوه‌بردنی‌ ناوچه‌كانی‌ خۆیان وچاره‌سه‌ركردنی‌ ئه‌و زیانه‌ی‌ كه‌ تیرۆریستانی‌ داعش به‌ ناوچه‌كه‌یان گه‌یاندووه‌.

هه‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی‌ پێشهاته‌كانی‌ بارودۆخی‌ عیراق له‌قۆناغی ئێستادا كراو تیشك خرایه‌سه‌ر كێشه‌كان و چۆنیه‌تی‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌كانی‌ تایبه‌ت به‌ راپرسی هه‌رێم كوردستان وله‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ سه‌رۆك جبوری‌ جه‌ختی‌ له‌سه‌ر گرنگی‌ گفتوگۆ و لێكتێگه‌یشتنی‌ هه‌موولایه‌نه‌كان كرده‌وه‌.


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com