ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران تاوتوێی‌ بابه‌تی‌ ده‌نگدان له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌ندامانی‌ كۆمسیۆنی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كات

ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 19/9/2017 له‌ بیست ویه‌كه‌‌مین دانیشتنی‌ ئاسایی خۆیدا،‌ به‌سه‌رۆكایه‌تی‌ دكتۆر سه‌لیم جبوری‌ وئاماده‌بوونی‌ 170 په‌رله‌مانتار، تاوتوێی‌ بابه‌تی‌ ده‌نگدان له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌ندامانی‌ كۆمسیۆنی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ كرد.

له‌سه‌ره‌تای‌ دانیشتنه‌كه‌دا سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان جه‌ختی‌ له‌سه‌ر گرنگی‌ په‌له‌كردن له‌ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی‌ بابه‌تی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ كۆمسیۆنی‌ نوێی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان كرده‌وه‌، بۆ به‌ره‌و پێشڤه‌چوون له‌ واده‌ی‌ تایبه‌تی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتوو وئاماژه‌یكرد كه‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ ئه‌نجومه‌ن خوازیاره‌ له‌بابه‌تی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌ندامانی‌ كۆمسیۆنی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بێلایه‌ن بێت وهه‌موو بیرۆڕاو پێشنیاره‌كان به‌هه‌ند وه‌رده‌گرێت بۆ گه‌یشتن به‌ چاره‌سه‌رێكی‌ ته‌وافقی‌.

 

هه‌روه‌ها سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دوو هه‌ڵبژاردنی‌ سه‌باره‌ت به‌ كۆمسیۆنی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان خسته‌ به‌رده‌م ئه‌ندامانی‌ ئه‌نجومه‌ن ئه‌ویش یه‌كه‌میان سنورداركردنی‌ مافی ئه‌ندامێتی‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ كۆمسیۆندا ته‌نها به‌ دادوه‌ران، دووه‌میشیان رازیبوونه‌ به‌گشتی‌ به‌ راپۆرتی‌ لیژنه‌ی‌ پسپۆڕان وئه‌گه‌ر هه‌ردوو هه‌ڵبژارنه‌كان ره‌تكرانه‌وه‌، ئه‌وكات كاری‌ كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ سه‌ربه‌خۆی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان درێژ ده‌كرێته‌وه‌ تا كۆتایهاتنی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتوو.

دواتر ئه‌نجومه‌ن په‌نای‌ برده‌ به‌ر ده‌نگدانی‌ نهێنی‌ بۆ هه‌ڵبژاردنی‌ یه‌كێك له‌م پێشنیارانه‌ی‌ باسكران و هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌ندامانی‌ كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ سه‌ربه‌خۆی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان، به‌ڵام تێكچوونی‌ نیسابی یاسایی دانیشتنه‌كه‌ پاش ئه‌وه‌ی‌ ته‌نها 139 ئه‌ندام ده‌نگیاندا بووه‌ هۆی‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ پرۆسه‌ی‌ ده‌نگدان و رانه‌گه‌یاندنی‌ ئه‌نجامه‌كه‌.

 

له‌كۆتاییدا دانیشتنه‌كه‌ بۆ رۆژی‌ دووشه‌ممه‌ 25/9/2017 هه‌ڵگیرا.

 

فه‌رمانگه‌ی‌ راگه‌یاندنی‌

ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراق

19/9/2017


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com