ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌نگ له‌سه‌ر بڕیارێكی په‌رله‌مانی سه‌باره‌ت به گشتپرسی هه‌رێمی كوردستان ده‌دات و میوانداری سه‌رۆك وه‌زیران ده‌كات
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 27/9/2017 له بیست و سێیه‌مین دانیشتنی ئاسایی خۆیدا به‌سه‌رۆكایه‌تی دكتۆر سه‌لیم جبوری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و ئاماده‌بوونی 184 په‌رله‌مانتار، ده‌نگیدا له‌سه‌ر دارشتنی كۆتایی بڕیارێكی په‌رله‌مانی سه‌باره‌ت به گشتپرسی هه‌رێمی كوردستان ومیوانداری سه‌رۆك وه‌زیران دكتۆر حه‌یده‌ر عه‌بادی كرد.
له‌سه‌ره‌تای دانیشتنه‌كه جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن شێخ هومام حه‌مودی به‌ناوی ئه‌نجومه‌نه‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی له دكتۆر سه‌لیم جبوری كرد به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی باوكی به‌ڕێزی وهیوای خواست خوای گه‌وره به‌به‌هه‌شتی به‌رینی خۆی شادبكات.
هه‌روه‌ها شێخ حه‌مودی سه‌ره‌خۆشی له په‌رله‌مانتار هیشام تمیمی به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی دایكی به‌ڕێزی كرد.
دواتر به‌ڕێزان ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن سوره‌تی فاتیحه‌یان له‌سه‌ر گیانی هه‌ردوو خوالێخۆشبوی ناوبراو وشه‌هیدانی عیراق خوێنده‌وه.
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه سه‌رۆك جبوری له‌گه‌ڵ ئه‌و روداوه دڵته‌زێنه‌دا، بڕیاریدا به‌شداری له به‌ڕێوه‌بردنی دانیشتنه‌كه بكات، له‌به‌رئه‌وه‌ی كاره‌ساتی گشتپرسی گه‌وره‌تره له‌سه‌ر عیراق له‌هه‌ر كاره‌ساتێكی تر، له‌به‌رئه‌وه‌ی وڵات ناسنامه‌و دواڕۆژی مرۆڤه وسوپاسی سه‌رۆك جبوری كرد بۆ ئه‌و هه‌ڵوێسته‌و جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه چۆن توانیمان به‌گیانی نشتیمانپه‌روه‌رانه داعش ببه‌زێنین، ئه‌وهاش ده‌توانین به‌یه‌كڕیزی ویه‌كگرتوویی روبه‌ڕوی هه‌ڕه‌شه‌كانی دابه‌شكردنی عیراق ببینه‌وه.
دواتر سه‌رۆك جبوری داڕشتنی كۆتایی بڕیاری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران سه‌باره‌ت به ئه‌نجامدانی گشتپرسی هه‌رێمی كوردستان خوێنده‌وه.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن میوانداری دكتۆر حه‌یده‌ر عه‌بادی وهه‌ریه‌ك له به‌ڕێزان ڕاوێژكاری ئاسایشی نشتیمانی فالح فه‌یازو وه‌زیری به‌رگری عیرفان حه‌یالی و وه‌زیری ناوخۆ قاسم ئه‌عره‌جی و وه‌زیری نه‌وت جه‌بار لعێبی كرد بۆ تاوتوێكردنی ئه‌و بابه‌ته.
له‌كۆتاییدا دانیشتنه‌كه بۆ رۆژی سێشه‌ممه 3/10/2017 هه‌ڵگیرا.
فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندنی
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق