سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دۆسیه‌ی قه‌لاچۆكردنی تیرۆر و پاڵپشتیكردنی ئاشتی و ئاسایشی جیهانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دۆمای روسیا تاوتوێ ده‌كات
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری ئه‌مڕۆ شه‌ممه، چاوی به سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دۆمای روسیا به‌ڕێز فیاتشیلاف فولۆدین كه‌وت.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی په‌یوه‌ندی هاوبه‌ش له‌نێوان هه‌ردوو وڵات به‌تایبه‌تی له‌ئاستی په‌رله‌مانیدا كرا، هه‌روه‌ها تاوتوێی چۆنیه‌تی خزمه‌تكردنی به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شی هه‌ردوو وڵات كرا.
له‌لایه‌كی تره‌وه تاوتوێی هاوكاری هاوبه‌ش له‌بواری قه‌لاچۆكردنی تیرۆر وپاڵپشتیكردنی ئاسایش و ئاشتی جیهانی كرا‌و سه‌رۆك جبوری دووپاتیكرده‌وه كه عیراق قوربانی گه‌وره‌ی له‌م پێناوه‌دا داوه‌و توانی تیرۆریستانی داعش له‌گه‌وره‌ترین مۆڵگه‌كانیدا تێكبشكێنێت وخاكی عیراق ڕزگار بكات و عیراق پێشه‌نگ بوو له تێكشكاندنی پرۆژه خوێناویه‌كه‌ی ئه‌و تیرۆریستانه.
هه‌روه‌ها به‌ڕێزی گووتی كه عیراق ئاماده‌یه هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هه‌موو وڵاتانی هه‌رێمیدا بكات بۆ پاراستنی یه‌كگرتوویی وسه‌قامگیری عیراق كه به‌شێكه له سه‌قامگیری هه‌رێمی وپێویسته هه‌موولایه‌ك بزانن كه ئێمه قوربانی گه‌وره‌مان له‌پێناو ئه‌و مه‌به‌سته داوه.
له‌كۆتاییدا هه‌ردوولا رێكه‌وتن له‌سه‌ر گرنگی هاریكاری هاوبه‌ش له‌بواری وه‌به‌رهێنان و گه‌شه‌پێدان و پرۆژه‌كانی ئابوری‌دا.