سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌شداری له یادی 12 ساڵه‌ی راپرسی له‌سه‌ر ده‌ستور ده‌كات وجه‌خت له‌سه‌ر سه‌روه‌ری ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت به‌سه‌ر هه‌موو ناوچه‌كانی عیراق ده‌كاته‌وه
له‌میانه‌ی به‌شداریكردنی له یادی 12 ساڵه‌ی راپرسی له‌سه‌ر ده‌ستوردا..
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دووپاتیده‌كاته‌وه كه به‌غدا به‌كۆنتڕۆڵكردنی هه‌موو خاكی عیراق له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستورو یاسادا بوونی خۆی سه‌لماند
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، دووپاتیكرده‌وه كه ده‌نگدان و په‌سه‌ندكردنی ده‌ستور هه‌نگاوی یه‌كه‌مه له پێشڤه‌چوونی پرۆسه‌ی دیموكراتی وگووتی كه وێنه‌و وشه‌رعیه‌تی ده‌وڵه‌ت خۆی له ڕاده‌ی پابه‌ندبوونی به ده‌ستورو یاسا سه‌ره‌كیه‌كاندا ده‌بینێته‌وه وزامنی ماف و ئازادییه‌كانی تاكه‌كانه، ئه‌وه‌شی رونكرده‌وه كه ئێمه ئه‌مڕۆ ئه‌و یاده گرنگه زیندوو ده‌كه‌ینه‌وه له‌كاتێكدا زۆر پێویستیمان به ته‌وافوق و لێكتێگه‌یشتن و برایه‌تی هه‌یه.
جبوری له درێژه‌ی قسه‌كانیدا گووتی:” ده‌ستور یه‌كگرتوویی گه‌ل و خاك نشتیمان به‌هه‌موو پێكهاته‌كانه‌وه دووپاتده‌كاته‌وه وئه‌و ده‌ستوره به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی نشتیمانیه هه‌موو پێكهاته‌كانی گه‌ل یه‌كده‌خات بۆ روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی مه‌ترسیه‌كان.
له‌كۆتاییدا جبوری رونیكرده‌وه كه ده‌ستور بنه‌ماكانی دیموكراتیه‌ت و ئازادی راده‌ربڕین و مافی مرۆڤ وهه‌موو ماف وئازادییه‌كانی دیاریكردووه و بووه‌ته خیوه‌تێكی یاسایی و شه‌رعی كه له‌سایه‌یدا ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌روه‌ری ده‌جوڵێنه‌وه.