به‌یاننامه‌یه‌ك له‌ نووسینگه‌ی‌ راگه‌یاندنی‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانه‌وه‌

له‌چوارچێوه‌ی‌ هه‌وڵ وچالاكیه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌و قه‌یرانه‌كان وبه‌هۆی‌ پێشهاته‌كانی‌ سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسی عیراقی و بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی‌ راو بۆچوونه‌كان وهه‌وڵدان بۆ دۆزینه‌وه‌ی‌ بیرۆكه‌و چاره‌سه‌ری‌ گونجاو به‌مه‌به‌ستی‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ قه‌یرانه‌كان، سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری‌ وسه‌ركرده‌كانی‌ هاوپه‌یمانی‌ هێزه‌كانی‌ نشتیمانی‌ عیراقی، له‌رۆژانی داهاتوودا گفتوگۆیه‌كی‌ هه‌مه‌لایه‌نه‌ له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی‌ سیاسی وڵات ئه‌نجام ده‌ده‌ن وچاویان به‌سه‌رۆك وه‌زیران ده‌كه‌وێت وتاوتوێی‌ هه‌موو كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی‌ سه‌ر گۆڕه‌پانی عیراق ده‌كه‌ن بۆ رێگه‌گرتن له‌ ئاڵۆزبوونی‌ ره‌وشه‌كه‌ زیاتر له‌وه‌ی‌ هه‌یه‌ وبۆ دانانی‌ بنه‌مای‌ گونجاو له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌و قه‌یرانه‌كاندا.
هه‌روه‌ها به‌رده‌وامیدان به‌ گفتوگۆی‌ هه‌مه‌لایه‌نه‌ی‌ بنیاتنه‌ر و راشكاوانه‌ له‌نێوان لایه‌نه‌ سیاسیه‌كاندا و گه‌یشتن به‌ تێڕوانینێكی‌ هاوبه‌ش به‌رامبه‌ر ئالنگارییه‌كان.
ئه‌مه‌و دیداره‌كان له‌گه‌ڵ هه‌موولایه‌نه‌ كاراكان وسه‌ركرده‌ سیاسی وفه‌رمییه‌كان وكه‌سایه‌تیه‌ نشتیمانیه‌كان ئه‌نجام ده‌درێت بۆ گه‌یشتن به‌چاره‌سه‌ری‌ گونجاو بۆ قه‌یران و كێشه‌كان.


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com