سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران پێشوازی‌ له‌ قائیمه‌قامی‌ قه‌زای‌ قائیم و سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ خۆجه‌یی‌ ده‌كات

سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری‌، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، پێشوازی‌ له‌ قائیمه‌قامی‌ قه‌زای‌ قائیم به‌ڕێز فه‌رحان فتێحان و سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ خۆجه‌یی به‌ڕێز نازم به‌ردان كرد.
له‌سه‌ره‌تای‌ دیداره‌كه‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌ن خۆشحاڵیخۆی‌ بۆ رزگاركردنی‌ قه‌زای قائیم له‌تیرۆریستانی داعش وگه‌ڕانه‌وه‌ی‌ بۆ باوه‌شی‌ وڵات ده‌ربڕی‌.
هه‌روه‌ها تاوتوێی‌ گێڕانه‌وه‌ی‌ ژیانی‌ ئاسایی بۆ قه‌زاكه‌ و هاریكاری‌ هه‌موولایه‌ك بۆ كاراكردنی‌ بواری‌ خزمه‌تگوزارییه‌كان كرا، سه‌ره‌ڕای‌ تاوتوێكردنی‌ باشتركردنی‌ بواری‌ ئابوری‌ به‌سووده‌وه‌رگرتن له‌ شوێنی‌ جوگرافی وستراتیجی قه‌زاكه‌.
له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه‌ میوانان شیكردنه‌وه‌یه‌كی‌ ته‌واویان سه‌باره‌ت به‌ زیانه‌كانی‌ تیرۆریستانی‌ داعش بۆ سه‌ر ناوچه‌كه‌و كێشه‌كانی‌ له‌به‌رده‌م هاوڵاتیان وچۆنیه‌تی‌ دۆزینه‌وه‌ی‌ چاره‌سه‌ری‌ گونجاو بۆیان پێشكه‌شكرد.


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com