سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران: كادرانی په‌روه‌رده‌و فێركردن ئه‌ركێكی گه‌وره ده‌كه‌وێته سه‌رشانیان كه گرنگترینیان بریتیه له سڕینه‌وه‌ی ئاسه‌واری تاقمه تیرۆریستیه‌كان و ئاماده‌كردنی نه‌وه‌یه‌كی خوێنده‌وار كه بتوانێت قۆناغی داهاتوو به‌ڕێوه‌ببات
له‌میانه‌ی پێشوازكردنیدا له ژماره‌یه‌ك مامۆستای په‌روه‌رده‌یی له ناوچه‌كانی پشتێنه‌ی به‌غدا
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دووپاتیكرده‌وه كه كادری په‌روه‌رده‌و فێركردن ئه‌ركێكی گه‌وره ده‌كه‌وێته سه‌رشانیان وگرنگترینیان بریتیه له سڕینه‌وه‌ی ئاسه‌واری تاقمه تیرۆریستیه‌كان و ئاماده‌كردنی نه‌وه‌یه‌كی خوێنده‌وار كه بتوانێت قۆناغی داهاتوو به‌ڕێوه‌ببات
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، پێشوازی له ژماره‌یه‌ك مامۆستای په‌روه‌رده‌یی له ناوچه‌كانی پشتێنه‌ی به‌غدا كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی باری فێركردن له‌ناوچه‌كانی پشتێنه‌ی به‌غدا و دیارترین به‌ربه‌سته‌كان له‌به‌رده‌م پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌یی ئه‌و ناوچانه كرا.
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن دووپاتیكرده‌وه كه كادری په‌روه‌رده‌و فێركردن ئه‌ركێكی گه‌وره ده‌كه‌وێته سه‌رشانیان وگرنگترینیان بریتیه له سڕینه‌وه‌ی ئاسه‌واری تاقمه تیرۆریستیه‌كان و ئاماده‌كردنی نه‌وه‌یه‌كی خوێنده‌وار كه بتوانێت قۆناغی داهاتوو به‌ڕێوه‌ببات.
هه‌روه‌ها جبوری جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگیدان به پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌و فێركردن له‌وڵاتدا كرده‌وه بۆ دروستكردنی نه‌وه‌یه‌كی هه‌ستیار كه بتوانێت خۆی له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنه‌كانی ناوچه‌كه‌و جیهان بگونجێنێت و سوودی لێوه‌رگرێت.
جبوری ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه كادرانی فێركردن رۆڵی گه‌وره‌یان هه‌یه له‌بواری هاندانی قوتابیان وپه‌ره‌پێدانی تواناكانیان بۆ به‌رزكردنی ئاستی خوێندن له‌وڵات و خزمه‌تكردنی پلانه‌كانی حكومه‌ت له‌بواره‌كانی به‌هێزكردنی ئاستی زانست و پسپۆڕییه‌كان وئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ژێرخانی ئابوری له شاره زیانپێگه‌یشتووه‌كانی ژێرده‌ستی داعش.
هه‌روه‌ها سه‌رۆك جبوری داوای له‌هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كرد هه‌موو جۆره پاڵپشتیه‌ك پێشكه‌شی كادرانی فێركردن و خوێندن بكه‌ن وهه‌موو پێداویستیه‌كان بۆ قوتابیانی ئاواره‌و كۆچبه‌ره‌كان دابین بكه‌ن و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه په‌رله‌مان پاڵپشتی ده‌زگاكانی خوێندنی وڵات ده‌كات وكارده‌كات بۆ ده‌ركردنی هه‌موو یاسایه‌كی پێویست بۆ په‌ره‌پێدانی بواری فێركردن له وڵات‌دا.
له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه مامۆستایانی په‌روه‌رده‌یی هه‌وڵ و كۆششی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له نه‌هێشتنی به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م پرۆسه‌ی خوێندن له‌وڵات و كاره‌كانی بۆ پاڵپشتیكردنی قوتابی و مامۆستایان له‌هه‌موو ئاسته‌كاندا به‌رزنرخاند.