سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران پێشوازی‌ له‌ باڵیۆزی‌ ئیتالیا ده‌كات و رۆڵی‌ ئیتالیا له‌ پاڵپشتیكردنی سه‌قامگیری‌ عیراق له‌چوارچێوه‌ی‌ هاوپه‌یمانی‌ نێوده‌وڵه‌تیدا به‌رز ده‌نرخێنێت

سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری‌، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، پێشوازی‌ له‌ باڵیۆزی‌ ئیتالیا له‌عیراق به‌رێز ماركۆ كارنیلۆس كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی‌ بارودۆخی‌ ئاسایش و سیاسی عیراق وناوچه‌كه‌و چۆنیه‌تی‌ پاڵپشتیكردنی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ بۆ عیراق له‌بواری‌ قه‌لاچۆكردنی‌ تیرۆر و راودونانی‌ تیرۆریستانی‌ داعش كرا.
سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌ن دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ عیراق هه‌موو تواناكانی‌ خۆی‌ خسته‌كار و قوربانی گه‌وره‌یدا له‌جه‌نگی دژی‌ تیرۆرو پاراستنی‌ ئاسایشی ناوچه‌كه‌ وبه‌هۆی‌ ئه‌و قوربانیانه‌ تیرۆرو تیرۆریستان له‌سه‌ر خاكی‌ عیراق ده‌ركران و داوایكرد كه‌ تیرۆریستان له‌هه‌موو شوێنه‌كانی‌ جیهاندا راوبنرێت.
هه‌روه‌ها به‌ڕێزی‌ رۆڵی‌ ئیتالیای‌ له‌ پاڵپشتیكردنی‌ عیراق له‌چوارچێوه‌ی‌ هاوپه‌یمانی‌ نشتیمانیدا به‌رزنرخاند و هیوای‌ خواست كه‌ ئه‌و رۆڵه‌ فراوانتر بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی‌ بواری‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ بگرێته‌وه‌ و كاربكرێت بۆ سوودوه‌رگرتن له‌ده‌رفه‌ته‌كان بۆ په‌ره‌پێدانی‌ په‌یوه‌ندی دووقۆڵی‌ له‌هه‌موو بواره‌كاندا.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ باڵیۆزی‌ ئیتالیا خواستی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ بۆ به‌رده‌وامبوون له‌پاڵپشتیكردنی‌ عیراق له‌ جه‌نگی دژی‌ تیرۆردا و په‌ره‌پێدانی‌ هاریكاری‌ له‌نێوان هه‌موو وڵات له‌هه‌موو بواره‌كاندا ده‌ربڕی‌.


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com