سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران په‌یوه‌ندی دووقۆڵی له‌نێوان عیراق و وڵاتانی عه‌ره‌بیدا له‌گه‌ڵ باڵیۆزی شانشینی به‌حره‌ین تاوتوێده‌كات
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئه‌مڕۆ شه‌ممه، پێشوازی له باڵیۆزی شانشینی به‌حره‌ین به‌ڕێز سه‌لاح مالیكی كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا جبوری ته‌ئكیدی له‌سه‌ر گرنگی په‌یوه‌ندی عیراق له‌گه‌ڵ وڵاتانی عه‌ره‌بی وله‌وانه به‌حره‌ین كرده‌وه وجه‌ختی له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كان بۆ خزمه‌تكردنی به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شی هه‌ردوو وڵات كرده‌وه.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی په‌رله‌مان ته‌ئكیدی له‌سه‌ر خواستی عیراق له كرانه‌وه به‌سه‌ر هه‌موو وڵاتانی عه‌ره‌بی وهه‌رێمیدا كرده‌وه به‌جۆرێك كه پێگه‌ی له‌ناو وڵاتانی ناوچه‌كه‌و جیهاندا به‌هێزبكات وئاسایش و سه‌قامگیری ناوچه‌كه به‌هێزتر بكات.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه باڵۆزی به‌حره‌ین هه‌وڵ و كۆششی خۆی دووپاتكرده‌وه بۆ به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندی سیاسی و ئابوری له‌نێوان هه‌ردوو وڵات كاركردن بۆ به‌هێزكردنی كاری هاوبه‌ش بۆ به‌هێزكردنی سه‌قامگیری ناوچه‌ی عه‌ره‌بی.