ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌نگ له‌سه‌ر چوار بڕیارده‌دات و كۆتایی به خوێندنه‌وه‌ی دوو یاسا دێنێت
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 16/11/2017 له سی و یه‌كه‌مین دانیشتنی ئاسایی خۆیدا به‌سه‌رۆكایه‌تی جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران شێخ هومام حه‌مودی وئاماده‌بوونی 181 په‌رله‌مانتار، ده‌نگی له‌سه‌ر چوار بڕیاری په‌رله‌مانی دا و كۆتایی به خوێندنه‌وه‌ی دوو یاسا هێنا و ده‌ستیكرد به خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پێشنیاری یاسای گرێنتی ته‌ندروستی.
له‌سه‌ره‌تای دانیشتنه‌كه شێخ حه‌مودی رایگه‌یاند كه ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن پشت به وێنه‌ی ڤیدیۆ ده‌به‌ستێت بۆ سێ واده‌ی دیاریكراو بۆ تۆماركردنی ئاماده‌بوونی په‌رله‌مانتاره به‌ڕێزه‌كان له دانیشتنه‌كاندا ولابردنی شێوازی ئیمزاكردن به‌مه‌به‌ستی باشتركردنی شێوازی به‌ڕێوه‌چوونی كاره‌كان و جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانی ئه‌نجومه‌ن.
دواتر ئه‌نجومه‌ن به‌شێوه‌یه‌كی مه‌بده‌ئی ده‌نگیدا له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوون له رێوشوێنه‌كانی تایبه‌ت به ده‌ركردنی پرۆژه یاسای به‌كرێدانی زه‌وییه كشتوكاڵیه‌كان كه له‌لایه‌ن لیژنه‌كانی كشتوكاڵ و ئاو زۆنگاوه‌كان و دارایی و ئابوری و وه‌به‌رهێنانه‌وه پێشكه‌شكرابوو.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن ده‌نگیدا له‌سه‌ر راسپارده‌كانی لیژنه‌ی كۆچ و كۆچبه‌ران سه‌باره‌ت به گێڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ ناوچه‌كانی خۆیان.
دواتر ئه‌نجومه‌ن ده‌نگیدا له‌سه‌ر ده‌ستبه‌كاربوونی ئه‌ندامه پاڵێوڕاوه‌كان بۆ لیژنه‌ی رفێنداراوان كه به‌فه‌رمانی ژماره (159) پێكهێندراوه و پێكهاتوون له‌هه‌ریه‌ك له به‌ڕێزان غه‌یدا سه‌عید عه‌بدولمه‌جید و عه‌بدلره‌حیم شمه‌ری ونه‌جات سایر و ئینتیسار عه‌لی جبوری و ئه‌شواق جاف.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن ده‌نگیدا له‌سه‌ر ده‌ستبه‌كاربوونی ئه‌ندامانی پاڵێوڕاو بۆ لیژنه‌ی كاتی په‌رله‌مانی تایبه‌ت به چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی نیشته‌جێبوون له عیراق كه به فه‌رمانی ژماره (196) پێكهێندراوه‌و پێكهاتوون له‌هه‌ریه‌ك له‌به‌ڕێزان حه‌مدیه عه‌باس محمد و سادق سالح مه‌هدی له‌ببان ومحمد ناجی محمد.
دواتر ئه‌نجومه‌ن ده‌نگیدا له‌سه‌ر بڕیارێكی په‌رله‌مانی تایبه‌ت به مووچه‌و ده‌رماڵه‌ی خۆبه‌خشه‌كانی ده‌سته‌ی حه‌شدی میللی.
هه‌روه‌ها په‌رله‌مانتار كامل زه‌یدی راپۆرتێكی سه‌باره‌ت به په‌رله‌مانتاره به‌شداربووه‌كان له راپرسی هه‌رێمی كوردستان خوێنده‌وه.
هه‌روه‌ها خاتوو سه‌میعه محمد غه‌لاب سوێندی یاسایی وه‌كو ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران خوارد له‌جیاتی په‌رله‌مانتار محمد رێكان حه‌لبوسی كه پۆستی پارێزگاری ئه‌نباری وه‌رگرت.
دواتر ئه‌نجومه‌ن ده‌ستیكرد به خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پێشنیاری یاسای گرێنتی ته‌ندروستی كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی ته‌ندروستی و ژینگه پێشكه‌شكرابوو.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن كۆتایهێنا به خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پێشنیاری یاسای هه‌مواركردنی دووه‌می یاسای ژماره 5 ی ساڵی 2009 تایبه‌ت به‌قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانپێگه‌یشتووه‌كان ئه‌وانه‌ی كه به‌هۆی ئه‌شكه‌نجه‌دانی ده‌زگاكانی رژێمی هه‌ڵوه‌شاوی پێشوو ئه‌ندامێكی جه‌سته‌یان له‌ده‌ستداوه، كه‌له‌لایه‌ن لیژنه‌ی شه‌هیدان و قوربانیان و زیندانیانی سیاسیه‌وه پێشكه‌شكرابوو.
دواتر ئه‌نجومه‌ن كۆتایهێنا به خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پێشنیاری یاسای هونه‌ری ته‌شكیلی كه‌له‌لایه‌ن لیژنه‌ی رۆشنبیری و راگه‌یاندن پێشكه‌شكرابوو.
له‌كۆتاییدا دانیشتنه‌كه بۆ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو 19/11/2017 هه‌ڵگیرا.
فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندنی
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق
16/11/2017