سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران بۆ ئه‌ندامانی‌ كۆمبوونی‌ په‌رله‌مانی‌ ئه‌مریكی لایه‌نگری عیراق: كارده‌كه‌ین بۆ جێبه‌جێكردنی‌ هاوبه‌شیه‌كی‌ راسته‌قینه‌و كارا له‌سه‌ر بنه‌مای‌ هاوكاری‌ ئابوری‌ و وه‌به‌رهێنان له‌ گه‌ڵ وڵاتانی‌ دۆستدا

سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری‌، چاوی به‌ ئه‌ندامانی‌ كۆمبوونی‌ په‌رله‌مانی‌ ئه‌مریكی لایه‌نگری عیراق كه‌وت.
له‌دیداره‌كه‌دا سه‌رۆك جبوری‌ رۆڵی‌ عیراقی له‌ روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی‌ تیرۆر و پاراستنی‌ ئاسایش و ئارامی‌ جیهان خسته‌ڕوو و داوایكرد پاڵپشتی نێوده‌وڵه‌تی‌ بۆ عیراق به‌رده‌وام بێت بۆ تێپه‌ڕاندنی‌ ئالنگارییه‌كان و جێبه‌جێكردنی‌ سه‌قامگیری هه‌میشه‌یی، دووپاتیشیكرده‌وه‌ كه‌ عیراقیه‌كان بۆ رێگه‌گرتن له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی‌ گروپه‌ تیرۆریستیه‌كان له‌ناوچه‌كه‌و جیهان، قوربانی گه‌وره‌یان به‌خشیوه‌.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران رونیكرده‌وه‌ كه‌ جه‌نگ هه‌زاران قوربانی‌ وئاواره‌ی‌ به‌دوای‌ خۆیدا جێهێشت و ژێرخانی‌ ئابوری‌ شاره‌كانی‌ تێكداوه‌و داوای‌ له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ كرد به‌شداری‌ كارا بكه‌ن بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ ژیانی‌ ئاسایی وگێڕانه‌وه‌ی‌ ئاواره‌كان بۆ ناوچه‌كانی‌ خۆیان.
جبوری‌ دووپاتیشیكرده‌وه‌ كه‌ عیراق كار ده‌كات بۆ جێبه‌جێكردنی‌ هاوبه‌شیه‌كی‌ راسته‌قینه‌و كارا له‌سه‌ر بنه‌مای‌ هاوكاری‌ ئابوری‌ و وه‌به‌رهێنان له‌ گه‌ڵ وڵاتانی‌ دۆستدا وله‌سه‌رووی‌ هه‌موویاندا وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مریكا.


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com