سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌میانه‌ی پێشوازیكردنیدا بۆ باڵیۆزی ئه‌مریكا: هه‌نگاو ده‌نێته قۆناغێكی گرنگدا وپێویسته هه‌موولایه‌ك به‌رپسیارێتی بگرنه ئه‌ستۆ بۆ پێشڤه‌بردنی پرۆسه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه رزگاركراوه‌كان
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، پێشوازی له باڵیۆزی ئه‌مریكا له عیراق به‌ڕێز دۆگلاس سیلێمان كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی په‌یوه‌ندی دووقۆڵی نێوان هه‌ردوو وڵات و هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌ش بۆ روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی داعش كرا، هه‌روه‌ها تاوتوێی دوایین پێشهاته‌كانی بارودۆخی عیراق وناوچه‌كه ودۆسیه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ ناوچه‌كانی خۆیان كرا.
سه‌رۆك جبوری دووپاتیكرده‌وه كه عیراق پاش سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر تیرۆریستانی داعشدا هه‌نگاو ده‌نێته قۆناغێكی گرنگدا وپێویسته هه‌موولایه‌ك به‌رپسیارێتی بگرنه ئه‌ستۆ بۆ پێشڤه‌بردنی پرۆسه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی هه‌مه‌لایه‌نه به‌تایبه‌تی له‌ناوچه رزگاركراوه‌كان.
هه‌روه‌ها به‌ڕێزی گووتی:” هێشتا سه‌دان خێزانی ئاواره هه‌ن كه له بارودۆخێكی قورس‌دا ژیان له خیوه‌تگه‌كانی ئاواره‌كاندا به‌سه‌ر ده‌به‌ن وئه‌مه‌ش پێویستی به‌هه‌وڵ و كۆششێكی گه‌وره هه‌یه بۆ په‌له‌كردن له گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و ئاوارانه بۆ ناوچه‌كانی خۆیان به‌پێی خشته‌و كاتێكی دیاریكراودا”.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه باڵیۆزی ئه‌مریكا پاڵپشتی وڵاته‌كه‌ی بۆ عیراق له‌هه‌موو بواره‌كاندا دووپاتكرده‌وه، له‌هه‌مان كاتیش‌دا رۆڵی سه‌رۆكی په‌رله‌مان له پاڵپشتیكردنی ئاسایش و ئارامی وڵات به‌رزنرخاند.