ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران كۆتایی به‌ لێپرسینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ وه‌زیری‌ په‌یوه‌ندییه‌كان دێنێت

ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 28/11/2017 له‌ سیوچواره‌مین دانیشتنی‌ ئاسایی خۆیدا به‌سه‌رۆكایه‌تی‌ دكتۆر سه‌لیم جبوری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌ن و ئاماده‌بوونی‌ 181 په‌رله‌مانتار، كۆتایی به‌لێپرسینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ وه‌زیری‌ په‌یوه‌ندییه‌كان به‌ڕێز حه‌سه‌ن ئه‌لراشد هێنا.

جێگری سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌ن به‌ڕێز ئارام شێخ محمد كه‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ دانیشتنه‌كه‌ی‌ گرته‌ده‌ست ستایشی‌ رۆڵی‌ په‌رله‌مانتار هودا سه‌جاد له‌م لێپرسینه‌وه‌یه‌و رۆڵی‌ له‌كاراكردنی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ چاودێریدا كرد، هه‌روه‌ها سوپاسی وه‌زیری‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ كرد بۆ ئاماده‌بوونی‌ له‌ دانیشتنه‌كه‌دا وئاماژه‌ی‌ به‌ ته‌واوكردنی‌ رێوشوێنه‌ ده‌ستوریه‌كانی‌ لێپرسینه‌وه‌كه‌ له‌دانیشتنه‌كانی‌ داهاتوودا كرد.

دواتر دانیشتنه‌كه‌ بۆ رۆژی‌ چوارشه‌ممه‌ 29/11/2017 هه‌ڵگیرا.

فه‌رمانگه‌ی‌ راگه‌یاندنی

ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراق


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com