هومام حه‌مودی داواده‌كات هێزه‌كانی ئاسایش به پله‌و یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون خه‌ڵات بكرێن و دووپاتیده‌كاته‌وه: هه‌روه‌ك له سه‌نگه‌ره‌كاندا سه‌ركه‌وتووین له جه‌نگی ئه‌منیشدا سه‌رده‌كه‌وین
له‌میانه‌ی سه‌ردانیدا بۆ وه‌زاره‌تی ناوخۆی وله‌چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی سوپاسگوزاریدا…
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران شێخ د.هومام حه‌مودی داواده‌كات هێزه‌كانی ئاسایش به پله‌و یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون خه‌ڵات بكرێن و دووپاتیده‌كاته‌وه: هه‌روه‌ك له سه‌نگه‌ره‌كاندا سه‌ركه‌وتووین له جه‌نگی ئه‌منیشدا سه‌رده‌كه‌وین.
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران شێخ د.هومام حه‌مودی، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، له‌میانه‌ی سه‌ردانیدا بۆ وه‌زاره‌تی ناوخۆ و دیداری له‌گه‌ڵ وه‌زیری ناوخۆ به‌ڕێز قاسم ئه‌عره‌جی وژماره‌یه‌ك له‌سه‌ركرده گه‌وره‌كانی وه‌زاره‌ت، داواده‌كات هێزه‌كانی ئاسایش به پله‌و یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون خه‌ڵات بكرێن وه‌كو سوپاسگوزارییه‌ك بۆ قوربانیدانیان له‌پێناو خاكی وڵات و دووپاتیده‌كاته‌وه: هه‌روه‌ك له سه‌نگه‌ره‌كاندا سه‌ركه‌وتووین له جه‌نگی ئه‌منیشدا سه‌رده‌كه‌وین.
هه‌روه‌ها شێخ حه‌مودی رۆڵی پێشڕه‌وی پۆلیسی ئیتیحادی وده‌زگاكانی هه‌واڵگری له به‌ره‌ی جه‌نگدا به‌گرنگ وه‌سفكرد وگووتی كه ئه‌و رۆڵه له‌مێژوودا زیندوو ڕاده‌گیرێت وپێویسته له پرۆگرامه‌كانی خوێندندا تۆماربكرێن، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وه‌كانی داهاتوو شانازی پێبكه‌ن و ببێته مایه‌ی به‌هێزكردنی گیانی قوربانیدان و خۆشه‌ویستی وڵات و دووپاتیكرده‌وه كه عیراق هێزو قورسایی خۆی له‌ناوچه‌كه‌دا سه‌لماند.
هه‌روه‌ها حه‌مودی هیواو متمانه‌ی گه‌وره‌ی خۆی به وه‌زاره‌تی ناوخۆ پێشاندا بۆ پاراستنی به‌ره‌ی ناوخۆ و ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی وبه‌رژه‌وه‌ندییه گشتیه‌كان.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه به‌ڕێز قاسم ئه‌عره‌جی سوپاسی خۆی ئاراسته‌ی شاندی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی كرد بۆ ئه‌و سه‌ردانه‌و ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی بۆ سوپاسگوزاری دروستكه‌رانی سه‌ركه‌وتن و گووتی كه هێزه‌كانی ئاسایش هانده‌دات بۆ پێشكه‌شكردنی به‌رهه‌می زیاتر وزیادكردنی متمانه به‌خۆیان.
هه‌روه‌ها ئه‌عره‌جی ده‌ستكه‌وته‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی وقوربانیدانی كارمه‌نده‌كانی خسته‌ڕوو وگووتی كه وه‌زاره‌ته‌كه‌ی نزیكه‌ی 28 هه‌زار شه‌هید و 26 هه‌زار برینداری هه‌یه‌و رایگه‌یاند كه لێكۆڵینه‌وه‌و پلانی توكمه دانراوه بۆ روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی ئالنگارییه‌كانی قۆناغی دوای داعش وبه‌پاڵپشتی سه‌رۆككوه‌زیران و ئاماده‌یی ته‌واوی وه‌زاره‌تی ناوخۆی پێشاندا بۆ جێبه‌جێكردنی فه‌رمانه‌كانی سه‌ركردایه‌تی له‌بواری نه‌هێشتنی گنده‌ڵی و ده‌ستگیركردنی تێوه‌گڵاوه‌كان، له‌به‌رئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ناخۆ موڵكی هه‌موو عیراقیه‌كانه و كارده‌كات بۆ پاراستنی گیانی هه‌مووان.
………………..