سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران پێشوازی له‌ ژماره‌یه‌ك مامۆستای‌ زانكۆی‌ پارێزگای‌ دیاله‌ كرد و جه‌خت له‌سه‌ر گرنگیدان به‌ خوێندنی‌ زانكۆ ده‌كاته‌وه‌

سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری‌، ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌، پێشوازی له‌ ژماره‌یه‌ك مامۆستای‌ زانكۆی‌ پارێزگای‌ دیاله‌ كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی‌ پێشهاته‌كانی‌ بارودۆخی‌ عیراق وگرنگی‌ رۆڵی‌ كادری خوێندن وخاوه‌ن به‌هره‌كان له‌ نه‌هێشتنی‌ دیارده‌ خراپه‌كان له‌ كۆمه‌ڵگادا وراستكردنه‌وه‌ی‌ رێڕه‌وی‌ سیاسی له‌رێگه‌ی‌ كارتێكردنی‌ پۆزه‌تیڤ و پێگه‌یاندنی‌ رای گشتی‌ كرا.
هه‌روه‌ها تاوتوێی‌ بارودۆخی‌ خوێندنی‌ زانكۆیی به‌گشتی‌ كرا و تیشك خرایه‌ دیارترین ئالنگارییه‌كانی‌ به‌رده‌م ئه‌و كه‌رته‌ له‌ پارێزگای‌ دیاله‌ وچۆنیه‌تی‌ دۆزینه‌وه‌ی‌ چاره‌سه‌ری‌ گونجاو و خێرا بۆ پاراستنی‌ پێگه‌ی‌ خوێندنی‌ زانكۆیی له‌ وڵاتدا.


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com