سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پێشوازی له شاندێكی هۆزی معینات كرد وجه‌خت له‌سه‌ر گرنگی به‌شداریكردنی هۆزه‌كان له‌چه‌سپاندنی هاوكاری و جێبه‌جێكردنی ئاشتبوونه‌وه ده‌كاته‌وه
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئه‌مڕۆ شه‌ممه، پێشوازی له شاندێكی هۆزی معینات
كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی قۆناغی ئێستای وڵات و رۆڵی هۆزه‌كان له‌چه‌سپاندنی سه‌قامگیری و سنورداركردنی چه‌ك به‌ده‌ستی ده‌وڵه‌تدا وسه‌پاندنی یاسا وپاراستنی گیان و ماف وئازادییه‌كانی هاوڵاتیان كرا.
هه‌روه‌ها تاوتوێی به‌شداریكردنی هۆزه‌كان له خولقاندنی ژینگه‌یه‌كی گونجاو بۆ جێبه‌جێكردنی ئاشتبوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌مه‌لایه‌نه‌و پاڵپشتیكردنی هه‌وڵه‌كانی په‌ره‌پێدانی كه‌رتی خزمه‌تگوزاری و باشتركردنی بارودۆخی ئابوری هاوڵاتیان كرا، هه‌روه‌ها جه‌خت له‌سه‌ر به‌هێزكردنی گیانی لێبورده‌یی له‌نێوان پێكهاته‌كانی گه‌ل و نه‌هێشتنی هه‌موو جۆره‌كانی ناكۆكی وبه‌هێزكردنی یه‌كگرتوویی كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ پاراستنی ئێستا‌و دوارۆژی وڵات له‌دابه‌شبوون و په‌رته‌وازی وناكۆكیه‌كان كرایه‌وه