سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران له‌ میانه‌ی‌ پێشوازیكردنیدا بۆ باڵیۆزی‌ ئێران دووپاتیده‌كاته‌وه‌ كه‌ عیراق هه‌نگاو ده‌نێته‌ قۆناغێكدا كه‌ پێویستی‌ به‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی‌ شاره‌ رزگاركراوه‌كان وگێڕانه‌وه‌ی‌ ئاواره‌كان له‌ زوترین كاتدا هه‌یه‌

سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری‌، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، پێشوازی‌ له‌ باڵیۆزی‌ ئێران له‌ عیراق به‌ڕێز ئیراج مه‌سجدی كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی‌ پێشهاته‌كانی‌ بارودۆخی‌ سیاسی و ئاسایشی‌ عیراق وناوچه‌كه‌ و په‌یوه‌ندی دووقۆڵی‌ نێوان هه‌ردوولا كرا.
جبوری‌ رۆڵی‌ گرنگی‌ وڵاتانی‌ ناوچه‌كه‌ی‌ له‌ چه‌سپاندنی‌ سه‌قامگیری‌ له‌ عیراق له‌ڕێگه‌ی‌ كاركردنی‌ هاوبه‌ش بۆ روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی‌ تیرۆریستان دووپاتكرده‌وه‌، هه‌روه‌ها به‌ڕێزی‌ گووتی‌ كه‌ عیراق هه‌نگاو ده‌نێته‌ قۆناغێكدا كه‌ پێویستی‌ به‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی‌ شاره‌ رزگاركراوه‌كان وگێڕانه‌وه‌ی‌ ئاواره‌كان له‌ زوترین كاتدا هه‌یه‌.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ باڵیۆزی‌ ئێرانی‌ پاڵپشتی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ بۆ عیراق وپێشكه‌شكردنی‌ هاریكاری‌ له‌هه‌موو بواره‌كاندا دووپاتكرده‌وه‌.


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com