سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پێشوازی له ژماره‌یه‌ك له پیاوماقول و ناودارانی قه‌زای مه‌حمودیه كرد‌و دووپاتیكرده‌وه كه وڵات پێویستی به‌بڵاوكردنه‌وه‌ی گیانی لێبورده‌یی و پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه له‌نێوان هه‌موو پێكهاته‌كانی گه‌لدا هه‌یه
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، پێشوازی له ژماره‌یه‌ك له پیاوماقول و ناودارانی قه‌زای مه‌حمودیه كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا به‌ڕێزی گوێبیستی شیكردنه‌وه‌یه‌كی فراوانبوو سه‌باره‌ت به بارودۆخی ناوچه‌كه و كێشه‌و به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م دانیشتووانی مه‌حمودیه له‌سه‌رجه‌م بواره‌كاندا و كاركردن بۆ نه‌هێشتنیان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، هه‌روه‌ها تاوتوێی بارودۆخی ئاسایشی ناوچه‌كه كرا‌و سه‌رۆكی په‌رله‌مان جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگی رۆڵی هاوڵاتی له دروستكردنی په‌یوه‌ندی برایه‌تی له‌نێوان چینوتوێژه‌كانی كۆمه‌ڵگادا كرده‌وه وده‌ستكردن به قۆناغێكی نوێ له پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه له‌ناوچه‌كه‌دا.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دووپاتیكرده‌وه كه قۆناغی داهاتوو قۆناغی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كانه بۆ هه‌موو ناوچه‌كانی به‌غدای پایته‌خت له‌گه‌ڵ گێڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ ناوچه‌كانی خۆیان له‌زوترین كاتدا و وگووتی كه پێویسته رۆشنبیران رۆڵێكی گه‌وره‌و گرنگ ببینن له‌دۆسیه‌ی پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه له‌نێوان هه‌موو پێكهاته‌كانی گه‌لدا.
هه‌روه‌ها به‌ڕێزی ئاماژه‌یكرد كه وڵات پێویستی به بڵاوكردنه‌وه‌ی گیانی لێبورده‌یی و پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه له‌نێوان هه‌موو پێكهاته‌كانی گه‌لدا هه‌یه، ئه‌ویش له‌ڕێگه‌ی روبه‌روبوونه‌وه‌ی ئالنگاریه‌كان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان دور له توندڕه‌وی و كاریگه‌رییه لاوه‌كیه‌كان.
له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه ئاماده‌بووان رۆڵی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی له پاڵپشتیكردنی هۆزه‌كان وچه‌سپاندنی سه‌قامگیری له‌هه‌موو ناوچه‌كانی وڵات‌دا به‌رزنرخاند