سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌میانه‌ی پێشوازیكردنیدا له سه‌رۆكی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان دووپاتیده‌كاته‌وه كه پێویسته هه‌موو رێوشوێنه‌كانی یاسایی و دارایی جێبه‌جێ بكرێن بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌واده‌ی خۆیدا
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 3/1/2018 پێشوازی له سه‌رۆكی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌ڕێز مه‌عه‌ن حه‌نتوش هیتاوی كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی ئاماده‌كارییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو ودیارترین به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م كاره‌كانی كرا.
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن دووپاتیكرده‌وه كه پێویسته هه‌موو رێوشوێنه‌كانی یاسایی و دارایی جێبه‌جێ بكرێن بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌واده‌ی خۆیدا و گووتی:” گه‌لی عیراق خوازیاره پرۆسه‌ی دیموكراتی له وڵات‌دا به‌هێز بكات ئه‌ویش له‌رێگه‌ی رێزگرتن له ئیراده‌ی خۆی له هه‌ڵبژاردنی حكومه‌ته‌كانی ناوخۆیی وده‌سه‌ڵاتی یاسادانان كه ره‌نگدانه‌وه‌ی خواستی دوارۆژی خۆیه‌تی له دامه‌زراندنی عیراقێكی ئارام و یه‌كگرتوو”.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن گووتی:” پێویسته هه‌موولایه‌ك به‌رپرسیارێتی خۆی بگرێته ئه‌ستۆ له‌پێناو سه‌رخستنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردندا و كاریش بكه‌ن بۆ نه‌هێشتنی به‌ربه‌سته‌كان له‌به‌رده‌م ئه‌و ناوچانه‌ی كه له‌ژێرده‌ستی رێكخراوی تیرۆریستی داعشدا بوون”.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه به‌ڕێز هیتاوی رۆڵی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی به‌رزنرخاند له پاڵپشتیكردنی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ڕێگه‌ی ده‌ركردنی یاسای پێویست بۆ به‌هێزكردنی بنه‌ماكانی دیموكراتیه‌ت له وڵات‌دا و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی پاك و دادپه‌روه‌رانه
فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندنی
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
3/1/2018