سه‌رۆك ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران ساڵیادی‌ جه‌ژنی‌ پۆلیسی‌ عیراقی پیرۆز ده‌كات

سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری‌ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 8/1/2018 پیرۆزبایی له‌ سه‌ركرده‌و كارمه‌ندانی‌ پۆلیسی عیراقی وهه‌موو پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ كرد به‌بۆنه‌ی‌ یادی‌ جه‌ژنی‌ پۆلیسی عیراقی.
هه‌روه‌ها به‌ڕێزی‌ گووتی‌ ” به‌ناوی‌ خۆم و هه‌موو ئه‌ندامانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران گه‌رمترین پیرۆزبایی له‌سه‌ركرده‌و ئه‌فسه‌رو كارمه‌ندانی‌ پۆلیسی عیراقی و هه‌موو پێكهاته‌كانی‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ ده‌كه‌ین، به‌بۆنه‌ی‌ هاتنی‌ جه‌ژنی‌ یادی دامه‌زراندنی‌ پۆلیسی عیراقی و داوا له‌خوای‌ گه‌وره‌ ده‌كه‌م كه‌ هه‌رده‌م سه‌ركه‌وتووبن وبمێنن وه‌كو سه‌ربه‌رزی‌ بۆ وڵات و خۆڕاگریش بدات به‌ئێوه‌ له‌كاتی‌ جێبه‌جێكردنی‌ ئه‌ركه‌كانتان له‌ پاراستنی‌ ئاسایش و به‌رگریكردن له‌ گه‌ل دژی‌ تیرۆر و تاقمه‌ تیرۆریستیه‌كان”.
هه‌روه‌ها به‌ڕێزی‌ گووتی‌” قوربانی گه‌وره‌ی‌ ئێوه‌ له‌پێناو پاراستنی‌ ئاسایش و گیانی‌ هاوڵاتیان به‌رزده‌نرخێنین، جه‌ژنتان پیرۆزبێت و خوای‌ گه‌وره‌ هه‌رده‌م پشتیوانتان بێت”.
فه‌رمانگه‌ی‌ راگه‌یاندنی‌
سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراق
8/1/2018


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com