سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران پێشوازی‌ له‌ باڵیۆزی‌ توركیا له‌ عیراق ده‌كات وخواستی‌ عیراقی له‌ به‌رده‌وامی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌نێوان هه‌ردوو وڵات بۆ چه‌سپاندنی سه‌قامگیری له‌ناوچه‌كه‌دا دووپاتكرده‌وه‌

سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری‌، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 10/1/2018 پێشوازی‌ له‌ باڵیۆزی‌ توركیا له‌ عیراق به‌ڕێز فاتیح یه‌لدز كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا پێشهاته‌كانی‌ بارودۆخی‌ عیراق وناوچه‌كه‌ وچۆنیه‌تی‌ په‌ره‌پێدانی‌ په‌یوه‌ندییه‌كان له‌نێوان هه‌ردوو وڵات وپاراستنی‌ ئارامی‌ و ئاسایشی‌ ناوچه‌كه‌و كردنه‌وه‌ی‌ ئاسۆی‌ نوێ له‌هاوكاری‌ بازرگانی‌ و ئابوری‌ تاوتوێكرا.
هه‌روه‌ها تاوتوێی‌ به‌رده‌وامی هه‌ماهه‌نگی‌ وهاوكاری‌ هاوبه‌ش به‌تایبه‌تی‌ له‌بواری‌ قه‌لاچۆكردنی‌ تیرۆر كرا و سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌ن دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ عیراق خوازیاره‌ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ توركیادا به‌رده‌وام بێت بۆ چه‌سپاندنی‌ سه‌قامگیری وخولقاندنی‌ بارودۆخی‌ گونجاو بۆ به‌رزكردنی‌ ئاستی‌ هاوكاری‌ له‌بواری‌ بازرگانی‌ و وه‌به‌رهێنان وجێبه‌جێكردنی‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ هه‌ردوو گه‌لدا.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ به‌ڕێز یه‌لدز دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ وڵاته‌كه‌ی‌ به‌رده‌وامه‌ له‌ په‌ره‌پێدانی‌ په‌یوه‌ندی‌ هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ عیراقدا به‌تایبه‌تی‌ له‌بواری‌ قه‌لاچۆكردنی‌ تیرۆر وجه‌ختی‌ له‌سه‌ر گرنگی‌ كاركردنی‌ هاوبه‌ش بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ هه‌موو كێشه‌كان و گووتی‌ كه‌ وڵاته‌كه‌ی‌ پاڵپشتیكه‌ری‌ سه‌ره‌كیه‌ بۆ عیراق بۆ جێبه‌جێكردنی‌ سه‌قامگیری هه‌میشه‌یی‌ له‌ ناوچه‌كه‌.

نووسینگه‌ی‌ راگه‌یاندنی‌
سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراق
10/1/2018


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com