سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران بارودۆخی‌ ناوچه‌كه‌ و هاریكاری‌ هاوبه‌ش له‌بواری‌ قه‌لاچۆكردنی‌ تیرۆر له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ شورای‌ ئێرانی‌ تاوتوێ ده‌كات

سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری‌، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 16/1/2018 له‌په‌راوێزی‌ كۆنگره‌ی‌ په‌رله‌مانه‌كانی‌ رێكخراوی‌ هاریكاری‌ ئیسلامیدا له‌شاری‌ تارانی‌ پایته‌ختی‌ ئێران، چاوی‌ به‌سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ شورای ئێرانی‌ به‌ڕێز عه‌لی‌ لاریجانی‌ كه‌وت.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی‌ بارودۆخی‌ ئاسایش وسیاسی ناوچه‌كه‌و چۆنیه‌تی‌ هاركاری‌ وهه‌ماهه‌نگی‌ كردن بۆ قه‌لاچۆكردنی‌ تیرۆر و چه‌سپاندنی‌ سه‌قامگیری هه‌میشه‌یی له‌ناوچه‌كه‌دا كرا.
هه‌روه‌ها تاوتوێی‌ په‌یوه‌ندی هاوبه‌ش له‌نێوان وڵاتانی‌ رێكخراوه‌كه‌دا كرا به‌جۆرێك كه‌ پارێزگاری‌ له‌ئاسایش و سه‌وه‌رییان بكرێت.


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com