سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران رۆڵی په‌رله‌مان له یه‌كلاكردنه‌وه‌ی بڕیاره گرنگه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌مینداری گشتی یاریده‌ده‌ر له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان تاوتوێده‌كات
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 21/1/2018 له‌نووسینگه‌ی خۆی، پێشوازی له ئه‌مینداری گشتی یاریده‌ده‌ر له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان به‌ڕێز میرۆسلاڤ یه‌نتشا كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی بارودۆخی سیاسی ناوخۆ و هه‌رێمی وپاڵپشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق وچه‌سپاندنی سه‌قامگیری سیاسی كرا، هه‌روه‌ها تاوتوێی روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی ئالنگارییه‌كانی تایبه‌ت به گه‌شه‌پێدانی سیاسی و چه‌سپاندنی بنه‌ماكانی دیموكراتیه‌ت كرا.
هه‌روه‌ها به‌ربه‌سته‌كانی له‌به‌رده‌م پرۆسه‌ی سیاسی و كاركردنی به‌كۆمه‌ڵی لایه‌نه عیراقیه‌كان و پاڵپشتیكردنی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و راستكردنه‌وه‌ی رێڕه‌وی سیاسی به‌شێوه‌یه‌كی بابه‌تیانه‌و وردتر تاوتوێكرا.
هه‌رله‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی دۆسیه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه رزگاركراوه‌كان ومافی مرۆڤ ورۆڵی په‌رله‌مان له یه‌كلاكردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كان و بڕیاره گرنگه‌كان و به‌هێزكردنی سه‌قامگیری سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی كرا.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق
21/1/2018