ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌نگ له‌سه‌ر یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان و واده‌ی ئه‌نجامدانی ده‌دات
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 22/1/2018 له حه‌وته‌مین دانیشتنی ئاسایی وه‌رزی یاسادانانی دووه‌می ساڵی یاسادانانی چواره‌می خۆیدا، به‌سه‌رۆكایه‌تی دكتۆر سه‌لیم جبوری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و ئاماده‌بوونی 209 په‌رله‌مانتار، ده‌نگیدا له‌سه‌ر یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌گه‌ڵ په‌سه‌ندكردنی واده‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كان.
له‌سه‌ره‌تای دانیشتنه‌كه سه‌رۆك جبوری پابه‌ندبوونی په‌رله‌مانی به بڕیاری دادگای فیدرالی راگه‌یاند وداوای له په‌رله‌مانتاره به‌ڕێزه‌كان كرد ده‌نگ له‌سه‌ر دیاریكردنی واده‌و یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان بده‌ن، هه‌روه‌ها داوای له‌حكومه‌ت و ده‌زگاكانی ئاسایش كرد بارودۆخی گونجاو بره‌خسێنن بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كان له ناوچه رزگاركراوه‌كان و ره‌چاوكردنی ئالنگارییه‌كان، له‌گه‌ڵ ئاسانكردنی رێوشوێنه‌كانی ده‌نگدان بۆ ئاواره‌كان له خیوه‌تگاو شاره‌كانی تردا.
دواتر ئه‌نجومه‌ن به‌كۆی ده‌نگ بڕیاری ده‌ستنیشانكردنی واده‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له 12 مانگی ئایاری داهاتوو په‌سه‌ندكرد وبه‌پێی ئه‌و بڕیاره‌ی خواره‌وه:( به‌پشت به‌ستن به مادده‌ی 56 دووه‌م و مادده‌ی 16 و 20 ی ده‌ستور و مادده‌ی 7 سێیه‌م له یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ژماره 45ی ساڵی 2013 وبه‌پێی بڕیاری حكومه‌ت ژماره 399 ی ساڵی 2017 وبه‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بڕیاریدا واده‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له 12 ئایاری ساڵی 2018 په‌سه‌ند بكات وپێویسته حكومه‌ت پابه‌ندی ئه‌و خاڵانه‌ی خواره‌وه بێت: یه‌كه‌م: دابینكردنی ژینگه‌یه‌كی ئارام بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كان. دووه‌م: گێڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ ناوچه‌كانی خۆیان. سێیه‌م: پێویسته ده‌نگدان له‌هه‌موو ناوچه‌كان و ژماردنی ده‌نگه‌كان به‌شێوازی ئه‌لیكترۆنی بێت. چواره‌م: پێویسته ئه‌و پارت و لایه‌نانه‌ی به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ده‌كه‌ن چه‌كداریان نه‌بێت. پێنجه‌م: ده‌بێت هه‌ڵگرتنی چه‌ك له‌كاتی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردندا وتا كۆتایی رۆژی ده‌نگدان له‌ده‌ستی ده‌زگا فرمیه‌كاندابێت به‌تایبه‌تی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ناوخۆ وبه‌رگری. شه‌شه‌م: زیادكردنی ژماره‌ی چاودێره‌كانی ناوخۆ و نێوده‌وڵه‌تی وبه‌شداریپێكردنی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ زامنكردنی هه‌ڵبژاردنێكی ئازاد وپاك. حه‌وته‌م: ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌رێگه‌ی لیژنه‌كانیه‌وه چاودێری ئه‌و رێوشوێنانه ده‌كات و راپۆرتی به‌رده‌وام بۆ ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان سه‌باره‌ت ئه‌م بابه‌ته به‌رزده‌كرێنه‌وه. هه‌شته‌م: زامنكردنی به‌شداریكردنی هه‌موو هاوڵاتیان له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ودانانی سندوقه‌كانی ده‌نگدان بۆ ئاواره‌كان له‌پارێزگا جیاجیاكاندا.
دواتر سه‌رۆكی په‌رله‌مان فه‌رمانیدا به‌میوانداریكردنی لیژنه‌ی ئه‌منی باڵای تایبه‌ت به ئاسایشی هه‌ڵبژاردنه‌كان و به‌ڕیزان ئه‌ندامانی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ تاوتوێكردنی دۆسیه‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كان.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن ده‌نگیدا له‌سه‌ر هه‌مواركردنی یه‌كه‌می یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ژماره (45)ی ساڵی 2013 به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی شه‌فاف وپاك و به‌شداریپێكردنی توێژێكی فراوانی كۆمه‌ڵگای عیراقی له‌هه‌ڵبژاردنه‌كان و به‌هێزكردنی پرۆسه‌ی دیموكراتی.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه سه‌رۆك جبوری رایگه‌یاند كه یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌به‌رواری په‌سه‌ندكردنیدا بووه یاسایه‌كی كارپێكراو.
سه‌باره‌ت به لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ وه‌زیری كاره‌بادا، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دووپاتیكرده‌وه كه رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو واده‌ی كۆتایی لێپرسینه‌وه‌كه ده‌بێت و پێویسته وه‌زیری كاره‌با پابه‌ندبێت به‌ئاماده‌بوون له‌دانیشتنه‌كه‌دا، ئه‌گه‌رنا لێپرسینه‌وه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی غیابی ئه‌نجام ده‌درێت.
له‌كۆتاییدا دانیشتنه‌كه بۆ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو 28/1/2018 هه‌ڵگیرا.
فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندنی
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق
22/1/2018