حه‌مودی: ناوچه‌كه پێویستی به راگه‌یاندنێكی عه‌ره‌بی یه‌كگرتوو هه‌یه بۆ روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی لێدوانی توندڕه‌و وئاراسته‌كانی زایۆنی
له‌میانه‌ی پێشوازیكردنیدا بۆ شاندێكی راگه‌یاندنكارانی كوه‌یتی..
شێخ حه‌مودی: ناوچه‌كه پێویستی به راگه‌یاندنێكی عه‌ره‌بی یه‌كگرتوو هه‌یه بۆ روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی لێدوانی توندڕه‌و وئاراسته‌كانی زایۆنی
د. حه‌مودی دووپاتیده‌كاته‌وه: ئێمه خوێنی خۆمان پێشكه‌شكرد بۆ ئه‌وه‌ی داعش نه‌گاته براكانمان له‌ناوچه‌كه‌دا و سوپاسی هه‌موو ئه‌وانه ده‌كه‌ین كه به‌شداری له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌دا ده‌كه‌ن.
ئه‌ندامی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران شێخ د. هومام حه‌مودی، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 24/1/2018 له‌نووسینگه‌ی خۆی، پێشوازی له‌شاندێكی راگه‌یاندنی كوه‌یت به‌ئاماده‌بوونی نه‌قیبی رۆژنامه‌نووسانی عیراقی و سه‌رۆكی یه‌كێتی رۆژنامه‌نووسانی عه‌ره‌ب به‌ڕێز موئه‌یه‌د لامی كرد.
حه‌مودی دووپاتیكرده‌وه كه ناوچه‌كه پێویستی به راگه‌یاندنێكی عه‌ره‌بی یه‌كگرتوو و پێگه‌یشتوو دوور له ناكۆكیه‌كان هه‌یه، بۆ روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی توندڕه‌وی و ره‌تكردنه‌وه‌ی ئاراسته‌كانی زایۆنی كه ده‌یه‌وێت وڵاتان دابه‌ش بكات وله‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه پاڵپشتیان ده‌كرێت وله‌سه‌روی هه‌موو شتێك‌دا گواستنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌كه‌ی بۆ شاری قودس، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه پێویسته روبه‌ڕوی تێكدان و ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌كی ببینه‌وه.
هه‌روه‌ها د. حه‌مودی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی وڵاتی كوه‌یت بۆ به‌ستنی كۆنگره‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عیراق كه بڕیاره له‌ناوه‌ڕاستی مانگی شوباتی داهاتوو ببه‌سترێت به‌رزنرخاندو هیوای خواست به‌شدارییه‌كی نێوده‌وڵه‌تی فراوان و كارا تێیدا بكرێت بۆ كاراكردنی چوارچێوه‌ی وه‌به‌رهێنان و گێڕانه‌وه‌ی سه‌قامگیری وئاواره‌كان ورونیكرده‌وه كه په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ردوو وڵات به‌قۆناغێكی مێژوویدا تێده‌په‌ڕێت.
هه‌روه‌ها حه‌مودی هۆشداریدا له چه‌ند ده‌نگێكی نه‌شاز وهه‌وڵی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه كه هه‌وڵده‌ده‌ن كێشه‌و ناكۆكی له‌نێوان وڵاتانی ناوچه‌كه‌دا دروست بكه‌ن و داوای له ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی هه‌ردوو وڵات و ناوچه‌كه كرد كار بكه‌ن بۆ به‌هێزكردنی یه‌كگرتوویی وپه‌یوه‌ندی نێوان گه‌لاندا وجه‌ختی له‌سه‌ر گرنگی گواستنه‌وه‌ی وێنه‌ی جوانی عیراقی سه‌ركه‌وتوو كرده‌وه.
حه‌مودی له‌كۆتایی قه‌سه‌كانیدا گووتی:” ئێمه خوێنی پاكی رۆڵه‌كانمان به‌خشی بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستی چه‌په‌ڵی تیرۆریستانی داعش نه‌گاته وڵاتانی تر وسوپاسی هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه ده‌كه‌ین ئه‌وانه‌ی به‌شداری له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و سه‌قامگیری وڵات‌دا ده‌كه‌ن” و دووپاتیكرده‌وه كه عیراق ئاماده‌یه لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ له په‌یوه‌ندی برایه‌تی له‌گه‌ڵ هه‌موو وڵاتاندا بكاته‌وه.