سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران: پێویسته ژینگه‌یه‌كی گونجاو دروست بكرێت بۆ ئاشتبوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ناوچه رزگاركراوه‌كان و كار بكرێت بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و گێڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ ناوچه‌كانی خۆیان
له‌میانه‌ی پێشوازیكردنیدا بۆ شاندێكی په‌یمانگای ئاشتی ئه‌مریكی
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران: پێویسته ژینگه‌یه‌كی گونجاو دروست بكرێت بۆ ئاشتبوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ناوچه رزگاركراوه‌كان و كار بكرێت بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و گێڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ ناوچه‌كانی خۆیان
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 30/1/2018 له‌نووسینگه‌ی خۆی، پێشوازی له شاندی په‌یمانگای ئاشتی ئه‌مریكی به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز ئیلی ئه‌بو عه‌ون به‌رێوه‌به‌ری به‌رنامه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست وباكوری ئه‌فریقیا كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی پێشهاته‌كانی بارودۆخی سیاسی و ئاسایشی عیراق وناوچه‌كه و هه‌وڵه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ پاڵپشتیكردنی سه‌قامگیری له‌ناوچه رزگاركراوه‌كان و گێڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان كرا.
هه‌روه‌ها به‌ڕێزی دووپاتیكرده‌وه كه پێویسته ژینگه‌یه‌كی گونجاو دروست بكرێت بۆ ئاشتبوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ناوچه رزگاركراوه‌كان و كار بكرێت بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و گێڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ ناوچه‌كانی خۆیان بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگاری له سه‌قامگیری ناوچه‌كه بكرێت ومافی هه‌موولایه‌ك به‌بێ جیاوازی بپارێزرێت.
هه‌روه‌ها گووتی:” دۆسیه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه زیانپێگه‌یشتووه‌كان به‌هۆی تیرۆر و لابردنی هه‌موو به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان له سه‌روی ئه‌وله‌ویاتی ئێمه‌دایه‌و هیواخوازین جێبه‌جێ بكرێن.
جبوری ئه‌وه‌شی دووپاتكرده‌وه كه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پاڵپشتی هه‌موو هه‌وڵه‌كان ده‌كات بۆ چه‌سپاندنی سه‌قامگیری وگێڕانه‌وه‌ی ژیانی ئاسایی بۆ ناوچه وێرانبووه‌كان له‌ڕێگه‌ی ده‌ركردنی یاساكانی پێویست بۆ خزمه‌تكردنی ئه‌و بواره.