ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كۆتایی به لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ وه‌زیری كاره‌با دێنێت و خوێندنه‌وه‌ی حه‌وت یاسا ته‌واو ده‌كات
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ شه‌ممه 3/2/2018 له‌ده‌یه‌مین دانیشتنی ئاسایی وه‌رزی یاسادانانی دووه‌می ساڵی چواره‌می یاسادانانی خۆیدا به‌سه‌رۆكایه‌تی دكتۆر سه‌لیم جبوری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و ئاماده‌بوونی 172 په‌رله‌مانتار، كۆتایی به پرۆسه‌ی لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ وه‌زیری كاره‌با به‌ڕێز قاسم فه‌هداوی هێنا.
له كۆتایی پرۆسه‌كه‌دا په‌رله‌مانتار ره‌زاق محێبس رایگه‌یاند كه قه‌ناعه‌تی به وه‌ڵامه‌كانی به‌ڕێز وه‌زیری كاره‌با نیه و به‌رپسیارێتی به‌فیڕۆدانی سامانی گشتی ورێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ كۆمپانیا دواكه‌وتووه‌كان له‌كاركردندا خسته ئه‌ستۆی وه‌زیر وسوپاسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كرد بۆ گرنگیدانی به پرۆسه‌ی لێپرسینه‌وه.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه به‌ڕێز قاسم فه‌هداوی ناڕه‌زایه‌تی خۆی پێشاندا له‌تۆمه‌تباركردنی به فیڕۆدانی سامانی گشتی.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن سوپاسی په‌رله‌مانتار ره‌زاق محێبس و به‌ڕێز قاسم فه‌هداوی كرد بۆ رۆڵیان له پرۆسه‌ی لێپرسینه‌وه‌كه‌دا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و چالاكیه ده‌كه‌وێته چوارچێوه‌ی رێوشوێنه‌كانی به‌هێزكردنی رۆڵی چاودێری ئه‌نجومه‌ندا.
دواتر ئه‌نجومه‌ن كۆتایهێنا به خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پێشنیاری یاسای كاسبی نا شه‌رعی (ئه‌وه‌ت له‌كۆێ هێناوه) كه له‌لایه‌ن هه‌ردوو لیژنه‌ی یاسایی و ده‌ستپاكیه‌وه پێشكه‌شكرابوو.
دواتر ئه‌نجومه‌ن كۆتایی به راپۆرتێك هێناو تاوتوێی پێشنیاری یاسای هه‌مواركردنی یه‌كه‌م بۆ یاسای قه‌لاچۆكردنی تیرۆر ژماره (31)ی ساڵی 2016 كرد، كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی ئاسایش وبه‌رگرییه‌وه پێشكه‌شكرابوو.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن كۆتایهێنا به‌خوێندنه‌وه‌ی راپۆرتێك وتاوتوێی پێشنیاری یاسای دووه‌م بۆ یاسای قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی زیانپێگه‌یشتووه‌كان ئه‌وانه‌ی به‌هۆی كرده‌وه‌كانی رژێمی پێشوو ئه‌ندامێكی له‌شیان له‌ده‌ستداوه، ژماره (5)ی ساڵی 2009 هه‌مواركراو كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی شه‌هیدان و قوربانیان و زیندانی سیاسی پێشكه‌شكرابوو.
دواتر ئه‌نجومه‌ن كۆتایهێنا به خوێندنه‌وه‌ی راپۆرتێك و تاوتوێی پرۆژه یاسای هه‌مواركردنی شه‌شه‌م بۆ یاسای جێبه‌جێكردنی ژماره (45)ی ساڵی 1980 كرد كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی یاساییه‌وه پێشكه‌شكرابوو.
دواتر ئه‌نجومه‌ن كۆتایهێنا به خوێندنه‌وه‌ی راپۆرتێك و تاوتوێی پرۆژه یاسای هه‌مواركردنی شه‌شه‌م بۆ یاسای جێبه‌جێكردنی ژماره (45)ی ساڵی 1980 كرد كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی یاساییه‌وه پێشكه‌شكرابوو.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن كۆتایهێنا به‌خوێندنه‌وه‌ی راپۆرتێك و تاوتوێی پێشنیاری یاسای هه‌مواركردنی یاسای موختاره‌كان ژماره (13)ی ساڵی 2011 كرد كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی یاساییه‌وه پێشكه‌شكرابوو.
دواتر ئه‌نجومه‌ن خوێندنه‌وه‌ی بۆ پێشنیاری یاسای هه‌مواركردنی دووه‌م بۆ یاسای پله‌كانی خاوه‌ن پیشه ته‌ندروستی و پزیشكیه‌كان ژماره 6 ی ساڵی 2000 ته‌واوكرد، كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی پزیشكی و ژینگه‌وه پێشكه‌شكرابوو.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن كۆتایهێنا به‌خوێندنه‌وه‌و تاوتوێكردنی پێشنیاری یاسای هونه‌ری ته‌شكیلی كه‌له‌لایه‌ن لیژنه‌ی رۆشنبیری و راگه‌یاندنه‌وه پێشكه‌شكرابوو.
دواتر لیژنه‌ی كاتی تایبه‌ت به‌چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی نیشته‌جێبوون راپۆرتێكی خوێنده‌وه تێیدا داوایكرد یاسایه‌كی تایبه‌ت بۆ ده‌زگای گشتی نیشته‌جێكردن ده‌ربكرێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی دانیشتووان.
له‌كۆتاییدا بڕیاردرا له‌رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو 5/2/2018 به‌رده‌وامی به‌دانیشتنه‌كه بدرێت.
فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندنی
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق
3/2/2018