ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كۆتایی به خوێندنه‌وه‌ی پێشنیاری یاسای هه‌مواركردنی دووه‌م بۆ یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دێنێت
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 5/2/2018 له‌میانه‌ی درێژه‌دانی به‌ده‌یه‌مین دانیشتنی ئاسایی خۆیدا به‌سه‌رۆكایه‌تی دكتۆر سه‌لیم جبوری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن، كۆتایی به خوێندنه‌وه‌ی پێشنیاری یاسایه‌ك هێنا.
له‌سه‌ره‌تای دانیشتنه‌كه‌دا سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن ئاماژه‌یی لیژنه‌ی دارایی پێشاندا بۆ دانانی پرۆژه یاسای بودجه‌ی گشتی ساڵی 2018 له‌ناو خشته‌ی كاره‌كانی دانیشتنی ئه‌نجومه‌ندا، بۆ تاوتوێكردنی یاساكه ئه‌گه‌ر هاتوو رێژه‌ی ئاماده‌بوونی یاسایی له‌دانیشتنه‌كه‌دا هه‌بێت.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن رایگه‌یاند كه پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران واده‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ناوخۆ و په‌رله‌مان ده‌ستنیشان بكات وگووتیشی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران رۆڵی ده‌بێت له‌رێگه‌ی ژماره‌یه‌ك داواكاری په‌رله‌مانتاره به‌ڕێزه‌كان بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته‌و ئاماده‌یی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی پێشاندا له‌دارشتن و ده‌ركردنی بڕیارێك سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنه‌كانی ناوخۆیی .
هه‌روه‌ها سه‌رۆك جبوری رایگه‌یاند كه رێوشوێنی لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌ئه‌نجومه‌ندا به‌رده‌وام ده‌بێت و رونیكرده‌وه كه په‌نابردنی وه‌زیری ناوبراو بۆ دادگا رێگرنابێت له‌به‌رده‌وام بوون له پرۆسه‌ی لێپرسینه‌وه‌دا.
دواتر ئه‌نجومه‌ن كۆتایهێنا به‌خوێندنه‌وه‌ی راپۆرتێك، هه‌روه‌ها پێشنیاری یاسای هه‌مواركردنی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ژماره 45ی ساڵی 2013 كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی یاساییه‌وه پێشكه‌شكرابوو تاوتوێكرد.
هه‌روه‌ها سه‌رۆك جبوری رایگه‌یاند كه داواكارییه‌كی په‌رله‌مانی سه‌باره‌ت به واده‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان پێشكه‌شكراوه و گووتی كه سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن ئاماده‌یه راسپارده‌یه‌ك بداته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران سه‌باره‌ت به ئاراسته‌و خواستی گشتی بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ناوخۆیی ئه‌گه‌ر هاتوو په‌رله‌مانتاره به‌ڕێزه‌كان داوایانكرد.
له‌كۆتاییدا دانیشتنه‌كه هه‌ڵگیرا.
فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندنی
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق
5/2/2018