سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بارودۆخی ئاسایش و خزمه‌تگوزاری شاری به‌غدای پایته‌خت له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای به‌غدا تاوتوێده‌كات
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 4/2/2018 له‌نووسینگه‌ی خۆی، پێشوازی له شاندێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای به‌غدا به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز ریاز عه‌زاز كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی ره‌وشی خزمه‌تگوزاری شاری به‌غدای پایته‌خت وچۆنیه‌تی پێشكه‌شكردنی باشترین خزمه‌تگوزاری بۆ دانیشتووانی كرا، هه‌روه‌ها تیشك خرایه‌سه‌ر ره‌وشی ئه‌منی و خزمه‌تگوزاری زۆربه‌ی ناوچه‌كانی به‌غدا و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری گونجاو بۆ كێشه‌كان.
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دووپاتیكرده‌وه كه پێویسته ئه‌نجومه‌نی پارێزگا سه‌ردانی مه‌یدانی بۆ هه‌موو ناوچه‌كانی پایته‌خت ئه‌نجام بدات بۆ ده‌ستنیشانكردنی كێشه‌كان و كاركردن بۆ چاره‌سه‌ركردنیان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی جێبه‌جێكردندا.
هه‌روه‌ها به‌ڕێزی گووتی كه پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیری پێویستی به پلانی ئه‌منی شایسته هه‌یه و جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگی دابینكردنی هه‌موو پێداویستیه‌كانی هاوڵاتیان له‌هه‌موو بواره‌كان كرده‌وه.
جبوری ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كارده‌كات بۆ ده‌ركردنی یاساكانی تایبه‌ت به به‌هێزكردنی بواری خزمه‌تگوزاری وبه‌رزكردنی ئاستی بژێوی ژیانی هاوڵاتیانی عیراق.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه شاندی میوان ستایشی رۆڵی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كرد له پاڵپشتیكردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان و ئاسانكردنی كاره‌كانیان له‌پێناو پێشكه‌شكردنی باشترین خزمه‌تگووزاری بۆ هاوڵاتیان.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
4/2/2018