ئارام شێخ محمد پێشهاته‌كانی‌ بارودۆخی‌ سیاسی له‌گه‌ڵ قونسلی به‌ریتانیا له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان تاوتوێده‌كات

جێگری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران به‌ڕێز ئارام شێخ محمد، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 6/2/2018 له‌نووسینگه‌ی‌ فه‌رمی‌ خۆی‌ له‌ به‌غدا، پێشوازی‌ له‌ قونسلی به‌ریتانی له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ڕێز مارتن وار كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی‌ سه‌رجه‌م پێشهاته‌كانی‌ بارودۆخی‌ سیاسی وروداوه‌كانی‌ ئێستای‌ ناوچه‌كه‌ كرا و هه‌ردوولا سه‌رنج تیڕوانینی خۆیان له‌مباره‌یه‌وه‌ خسته‌ڕوو.
هه‌ر له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی‌ په‌یوه‌ندی دووقۆڵی‌ نێوان هه‌ردوو وڵات وچۆنیه‌تی‌ به‌هێزكردنی‌ له‌هه‌موو بواره‌كاندا كرا، هه‌روه‌ها تاوتوێی‌ كێشه‌و دۆسیه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی‌ نێوان هه‌رێمی‌ كوردستان و حكومه‌تی‌ ناوه‌ند وچه‌ند بابه‌تێكی‌ تر كرا.
نووسینگه‌ی‌ راگه‌یاندنی‌
جێگری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران
5/2/2018


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com