هومام حه‌مودی داوا له لیژنه‌ی دارایی ده‌كات پێداچوونه‌وه بۆ بڕگه‌كانی تایبه‌ت به بڕینی مووچه‌و به‌رزكردنی پله‌ی فه‌رمانبه‌رێتی له‌بودجه‌ی گشتیدا بكات
ئه‌ندامی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران شێخ د. هومام حه‌مودی داوا له لیژنه‌ی دارایی ده‌كات پێداچوونه‌وه بۆ بڕگه‌كانی تایبه‌ت به بڕینی مووچه‌و به‌رزكردنی پله‌ی فه‌رمانبه‌رێتی له‌بودجه‌ی گشتی ساڵی 2018 دا بكات و رونیكرده‌وه كه بڕینه‌كان پێش سێ ساڵ له‌كاتی نزمبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت ئه‌نجامدراوه و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه سه‌رۆك وه‌زیران و لیژنه‌ی دارایی دووپاتیانكردووته‌وه كه ده‌كرێت ئه‌وكاره بكرێت.
هه‌روه‌ها شێخ حه‌مودی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه ده‌بێت مادده‌یه‌كی تری بودجه‌ی گشتی هه‌مواربكرێت كه تایبه‌ته به‌ڕاگرتنی به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌ی فه‌رمانبه‌ران یان پێنه‌دانی عه‌لاوه به‌هۆی نه‌بوونی پله‌ی فه‌رمانبه‌رێتی نوێ و ده‌رماڵه‌ی دارایی وگووتی كه ساڵی ئێستا نرخه‌كانی نه‌وت باشبوونێكی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه بینی، بۆیه پێویسته ئه‌و بڕگه‌یه لاببرێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌مافی توێژێكی گرنگ و فراوانی كۆمه‌ڵگاوه هه‌یه وپه‌یوه‌ندی راسته‌وخۆی به پێویستی تاكی عیراقیه‌وه هه‌یه.