ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران كۆتایی به‌ خوێندنه‌وه‌ی‌ چوار یاسا دێنێت

ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 11/2/2018 له‌میانه‌ی‌ درێژه‌دانی‌ به‌یازده‌مین دانیشتنی‌ خۆیدا به‌سه‌رۆكایه‌تی‌ دكتۆر سه‌لیم جبوری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌ن، كۆتایی به‌خوێندنه‌وه‌ی‌ چوار یاسا هێنا.
له‌سه‌ره‌تای دانیشتنه‌كه‌دا، سه‌رۆك جبوری‌ ئاماژه‌یكرد كه‌ حكومه‌ت رۆژی‌ پێنج شه‌ممه‌ی‌ رابردوو كۆپیه‌كی‌ هه‌مواركراو له‌ پرۆژه‌ یاسای بودجه‌ی‌ گشتی‌ فیدرالی‌ ساڵی‌ 2018 ناردووه‌ بۆ په‌رله‌مان و بۆ لیژنه‌ی‌ دارایی په‌رله‌مان به‌رزكراوه‌ته‌وه‌و داوای‌ له‌ لیژنه‌ی‌ نابراو كرد پێداچوونه‌وه‌ی‌ بۆ بكه‌ن وهه‌مواركردنه‌كان له‌ناو راپۆرت وپرۆژه‌ یاسای بودجه‌دا دابنێن به‌مه‌به‌ستی‌ ته‌واوكردن و په‌سه‌ندكردنی‌ یاساكه‌.
هه‌روه‌ها سه‌رۆك جبوری‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كرد كه‌ پێویسته‌ دانیشتنێكی‌ هونه‌ری‌ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران ئه‌نجام بدرێت بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی‌ هه‌مواركردنه‌كان و تاوتوێكردنی‌ بابه‌تی‌ په‌سه‌ندكردنی‌ بودجه‌ی‌ گشتی‌ به‌جۆرێك كه‌ به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موولایه‌ك پارێزراوبێت وره‌چاوی‌ داواكارییه‌كان بكرێت.
دواتر ئه‌نجومه‌ن خوێندنه‌وه‌ی‌ یه‌كه‌می‌ بۆ پێشنیاری‌ یاسای لیژنه‌ی‌ ئۆڵۆمپی‌ كه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌ی‌ لاوان و وه‌رزشه‌وه‌ پێشكه‌شكرابوو ته‌واوكرد.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن كۆتایهێنا به‌خوێندنه‌وه‌ی‌ راپۆرتێك و تاوتوێی‌ پێشنیاری‌ یاسای قه‌ده‌غه‌كردنی‌ ته‌قه‌كردن له‌ بۆنه‌كاندا كه‌له‌لایه‌ن لیژنه‌ی‌ یاساییه‌وه‌ پێشكه‌شكرابوو كرد.
له‌لایه‌كی‌ تره‌وه‌ په‌رله‌مانتار حه‌یده‌ر مه‌ولا بابه‌تی‌ كه‌می‌ ئاوی‌ له‌ پارێزگای‌ مه‌یسان خسته‌ڕوو.
له‌وه‌ڵامیدا به‌ڕێز نورهان موفتی‌ نوێنه‌ری‌ حكومه‌ت له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران رونیكرده‌وه‌ كه‌ لیژنه‌ی‌ باڵای‌ ئاو به‌فه‌رمانی‌ به‌ڕێز سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران له‌رێگه‌ی‌ تیمی تایبه‌ته‌وه‌ كار ده‌كات بۆ نه‌هێشتنی‌ سه‌رپێچیه‌كانی‌ سه‌ر روباره‌كان.
دواتر ئه‌نجومه‌ن كۆتایهێنا به‌خوێندنه‌وه‌ی‌ راپۆرتێك و پێشنیاری‌ یاسای په‌یمانگای‌ به‌ڕێوه‌بردنی‌ وه‌رزشی‌ كه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌ی‌ لاوان و وه‌رزشه‌وه‌ پێشكه‌شكرابوو تاوتوێكرد.
دواتر ئه‌نجومه‌ن كۆتایهێنا به‌خوێندنه‌وه‌ی‌ راپۆرتێك و پرۆژه‌یاسای جیاكردنه‌وه‌ی‌ فه‌رمانگه‌ی‌ چاكسازی‌ منداڵ و پێنه‌گه‌یشتووه‌كان له‌وه‌زاره‌تی‌ كارو كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ ولكاندنی‌ به‌وه‌زاره‌تی‌ داده‌وه‌ كه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌ی‌ یاساییه‌وه‌ پێشكه‌شكرابوو تاوتوێكرد.
له‌كۆتاییدا دانیشتنه‌كه‌ هه‌ڵگیرا.

فه‌رمانگه‌ی‌ راگه‌یاندنی‌
ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراق
11/2/2018


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com