سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران: عیراق به‌تێڕوانینێكی نوێ هه‌نگاو بۆ قۆناغی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و بونیاتنان و كرانه‌وه له‌سه‌رئاستی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تیدا ده‌نێت
له‌میانه‌ی پێشوازیكردنیدا بۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران: عیراق به‌تێڕوانینێكی نوێ هه‌نگاو بۆ قۆناغی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و بونیاتنان و كرانه‌وه له‌سه‌رئاستی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تیدا ده‌نێت
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 12/2/2018 پێشوازی له وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا به‌ڕێز جان ئیف لۆدریان كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی په‌یوه‌ندی دووقۆڵی نێوان عیراق و فه‌ره‌نساو چۆنیه‌تی به‌هێزكردنی له‌پێناو خزمه‌تكردنی به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لانی هه‌ردوو وڵات كرا، هه‌روه‌ها تیشك خرایه‌سه‌ر پێشهاته‌كانی بارودۆخی ئاسایش و سیاسی ناوچه‌كه‌و جیهان و دۆسیه‌كانی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان و هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مان وئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه رزگاركراوه‌كان.
سه‌رۆك جبوری دووپاتیكرده‌وه كه عیراق به‌تێڕوانینێكی نوێ هه‌نگاو بۆ قۆناغی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و بونیاتنان و كرانه‌وه له‌سه‌رئاستی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تیدا ده‌نێت، بۆ ده‌ستپێكردنی قۆناغی سه‌قامگیری وگه‌ڕانه‌وه‌ی وه‌كو لایه‌نێكی كارا‌و كاریگه‌ر له‌سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تیدا.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی په‌رله‌مان داوایكرد گرنگیه‌كی زۆر به دۆسیه‌ی گێڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ ناوچه‌كانی خۆیان بدرێت وشارو ناوچه‌كانیان ئاوه‌دان بكرێنه‌وه وئاماژه‌ی به‌كاریگه‌ری خراپی هێرشه‌كانی داعش له‌سه‌ر بواری ئابوری وكۆمه‌ڵایه‌تی و ژینگه‌ی ئه‌و ناوچانه كرد.
هه‌روه‌ها به‌ڕێزی گووتی:” هیواخوازین كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هاوكاری عیراق بكات له‌دۆسیه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه رزگاركراوه‌كان وبه‌شداری كارا له كۆنگره‌ی به‌خشێنه‌ره‌كان له وڵاتی كوه‌یت بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی ببێته سه‌ره‌تایه‌ك بۆ عیراقێكی ئارام و سه‌قامگیر”.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه وه‌یری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا پاڵپشتی وڵاته‌كه‌ی بۆ عیراق له‌هه‌موو بواره‌كاندا دووپاتكرده‌وه و رۆڵی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی له به‌هێزكردنی ئارامی و سه‌قامگیری وڵات به‌رزنرخاند.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
12/2/2018