ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كۆتایی به‌خوێندنه‌وه‌و تاوتوێكردنی پرۆژه یاسای بودجه‌ی گشتی ساڵی 2018 دێنێت
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 13/2/2018 له‌میانه‌ی درێژه‌دانی به دوازده‌مین دانیشتنی ئاسایی خۆیدا به‌سه‌رۆكایه‌تی دكتۆر سه‌لیم جبوری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، كۆتایی به خوێندنه‌وه‌و تاوتوێكردنی پرۆژه یاسای بودجه‌ی گشتی ساڵی 2018 هێنا.
له‌دانیشتنه‌كه‌دا سه‌رۆك جبوری وبه‌پێی داواكاری لیژنه‌ی دارایی، داوایكرد سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان دانیشتنێك له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجام بده‌ن بۆ تاوتوێكردنی په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی گشتی ساڵی 2018 ودووپاتیكرده‌وه كه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران تێبینی و سه‌رنجی هه‌موو فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان سه‌باره‌ت به بودجه‌ی گشتی به‌هه‌ند وه‌رده‌گرێت وراشیگه‌یاند كه په‌یوه‌ندی به‌سه‌رۆككۆمار كراوه بۆ ئه‌نجامدانی دانیشتنێك له‌نێوان هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تی وڵات به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی بابه‌تی په‌سه‌ندكردنی بودجه.
له‌كۆتاییدا بڕیاردرا رۆژی پێنج شه‌ممه‌ی داهاتوو 15/2/2018 درێژه به دانیشتنه‌كه بدرێت.
فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندنی
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق
13/2/2018