سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران پێشوازی‌ له‌ میری هۆزی‌ عوبێد له‌ عیراق ده‌كات و جه‌خت له‌سه‌ر گرنگی‌ دابینكردنی‌ خزموتگوزارییه‌كان وباشتركردنی‌ بارودۆخی‌ بژێوی‌ ژیانی‌ ناوچه‌ رزگاركراوه‌كان ده‌كاته‌وه‌

سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری‌ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 12/2/2018 پێشوازی‌ له‌ میری‌ هۆزی‌ عوبێد له‌ عیراق شێخ ئه‌نوه‌ر عاسی كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی‌ بارودۆخی‌ وڵات و پارێزگا رزگاركراوه‌كان له‌ده‌ستی‌ داعش كرا و جه‌خت له‌سه‌ر گرنگی هاوكاری‌ هاوبه‌ش بۆ گێڕانه‌وه‌ی‌ ژیانی ئاسایی بۆ ناوچه‌كان و دابینكردنی‌ خزمه‌تگوزاری‌ پێویست وباشتركردنی‌ بژێوی‌ ژیانی دانیشتووانی‌ ئه‌و ناوچانه‌ كرایه‌وه‌.
هه‌ر له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی‌ بارودۆخی‌ ئاسایشی پارێزگای‌ كه‌ركوك و دابینكردنی‌ ئاسایش و سه‌قامگیری بۆ هاوڵاتیان كراو سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ هه‌موو فاكته‌ره‌كانی‌ سه‌قامگیری له‌كه‌ركوك كارا بكرێن، هه‌روه‌ها پێویسته‌ ئاسایش به‌رقه‌راربێت وپارێزگاری‌ له‌ گیانی‌ كه‌سایه‌تیه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگا بكرێت وگرنگی‌ به‌ناوچه‌ رزگاركراوه‌كانی‌ سه‌ر به‌ پارێزگاكه‌ له‌ڕووی‌ خزمه‌تگوزاری وباشتركردنی‌ بژیوی‌ ژیانی‌ هاوڵاتیان بدرێت.
هه‌روه‌ها به‌ڕێزی‌ گووتی‌:” كه‌شوهه‌وای‌ ئارام ده‌رفه‌ت بۆ كه‌سایه‌تیه‌ دیاره‌كانی‌ هۆزه‌كان و سه‌ركرده‌كانی‌ كۆمه‌ڵگا ده‌رخسێنێت بۆ ئه‌وه‌ی‌ به‌شداری بكه‌ن له‌به‌هێزكردنی‌ سه‌قامگیری هه‌میشه‌یی وبه‌رزكردنی‌ ئاستی‌ متمانه‌ له‌نێوان هاوڵاتیان و ده‌وڵه‌ت و جێبه‌جێكردنی‌ پێكه‌وه‌ژیان و لێكتێگه‌یشتن له‌نێوان پێكهاته‌ جیاوازه‌كانی‌ كه‌مه‌ڵگادا”.
نووسینگه‌ی‌ راگه‌یاندنی‌
سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران
12/2/2018


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com