سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران پێشوازی له‌ شاندێكی‌ به‌ریتانی ده‌كات و گرنگی‌ به‌شداریكردنی‌ به‌ریتانیا له‌بواری‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی‌ عیراق دووپاتده‌كاته‌وه‌

سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران پێشوازی له‌ شاندێكی‌ به‌ریتانی ده‌كات و گرنگی‌ به‌شداریكردنی‌ به‌ریتانیا له‌بواری‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عیراق دووپاتده‌كاته‌وه‌
سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری‌، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 15/2/2018 پێشوازی‌ له‌ شادێكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ لۆرداتی‌ به‌رتیانیا كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی‌ بارودۆخی‌ ئاسایش و سیاسی له‌عیراق و سه‌رجه‌م ناوچه‌كه‌ كرا وجه‌خت له‌سه‌ر هاوكاری‌ هاوبه‌ش له‌سه‌ر ئاستی‌ یاسادانان و بواره‌كانی‌ ئابوری‌ وگه‌شه‌پێدان و به‌رده‌وامبوونی‌ هه‌ماهه‌نگی له‌بواری‌ قه‌لاچۆكردنی‌ تیرۆر كرایه‌وه‌.
سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران رۆڵی‌ به‌ریتانیای‌ له‌پاڵپشتی‌یكردنی‌ عیراق له‌جه‌نگی‌ دژی‌ تیرۆرو بواره‌كانی‌ مرۆیی وگه‌شه‌پێداندا به‌رزنرخاند وجه‌ختی‌ له‌سه‌ر گرنگی به‌شداریكردنی‌ به‌ریتانیا له‌بواری‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی‌ عیراق كرده‌وه‌.
له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه‌ ئه‌ندامانی شاندی میوان ستایشی‌ رۆڵی‌ عیراقیان كرد له‌ بواری‌ قه‌لاچۆكردنی‌ تیرۆر و خواستی‌ وڵاته‌كه‌یان بۆ په‌ره‌پێدانی‌ په‌یوه‌ندی دووقۆڵی‌ وخزمه‌تكردنی‌ به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شی‌ هه‌ردوولا دووپاتكرده‌وه‌.


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com