حه‌مودی: به‌ئامانج گرتنی حه‌شد به‌ڵگه‌یه بۆ مه‌ترسی ئه‌و هێزه له‌سه‌ر دوژمنان و هۆشداری ده‌دات له‌گه‌ڕانه‌وه بۆ چوارگۆشه‌ی یه‌كه‌م
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی شێخ د. هومام حه‌مودی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 20/2/2018 تاوانه‌كه‌ی ناوچه‌ی سه‌عدونیه له‌رۆژئاوای كه‌ركوك كه بووه هۆی گیان له‌ده‌ستدانی 27 كه‌س له‌هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی رسواو شه‌رمه‌زاركرد و دووپاتیكرده‌وه كه به‌ئامانج گرتنی حه‌شد به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر مه‌ترسی ئه‌و هێزه له‌سه‌ر دوژمنانی عیراق .
شێخ حه‌مودی داوای له‌حكومه‌ت كرد پاڵپشتی هێزه‌كانی حه‌شد بكات و تواناكانی به‌هێزبكات و پارێزگاری له‌مافی جه‌نگاوه‌ره‌كانی بكات و رۆڵێكی گه‌وره‌تری له‌پرۆسه‌ی ئه‌منیدا پێبدات پاش ئه‌وه‌ی سه‌لماندی كه ده‌توانێت روبه‌ڕوی تاقمه‌كانی ته‌كفیری ببێته‌وه و رۆڵێكی سه‌ره‌كی بینی له‌پاراستنی سه‌روه‌ری نشتیمانی وگێڕانه‌وه‌ی هه‌یبه‌تی ده‌وڵه‌ت و كه‌رامه‌تی هاوڵاتیانی عیراقی.
هه‌روه‌ها شێخ حه‌مودی هۆشداریدا له‌وه‌ی پێویسته تاوانبارانی تاوانه‌كه‌ی سه‌عدونیه به‌تووندی سزا بدرێن و گووتی كه هه‌ر كه‌مته‌رخه‌میه‌ك له‌م كه‌یسه‌دا ده‌بێته هۆی گێڕانه‌وه‌ی عیراق بۆ چوارگۆشه‌ی یه‌كه‌م و هانی شانه نووستووه‌كان ده‌ددات تاوانی زیاتر ده‌رهه‌ق به‌هێزه‌كانی ئه‌منی و حه‌شد و ته‌نانه‌ت دانیشتوانی ناوچه رزگاركراوه‌كان ئه‌نجام بده‌ن.