سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران پاڵپشتیكردنی‌ كه‌رتی‌ وه‌رزشی‌ له‌گه‌ڵ كاپتن عه‌دنان ده‌رجال تاوتوێده‌كات

سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری‌، ئێواره‌ی‌ ئه‌مڕۆ هه‌ینی، پێشوازی‌ له‌ ئه‌ستێره‌ی‌ پێشووی‌ تۆپی پێی‌ عیراق كاپتن عه‌دنان ده‌رجال كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی‌ بارودۆخی‌ وه‌رزشی‌ عیراق و گرنگی پاڵپشتیكردنی‌ كه‌رتی‌ وه‌رزشی‌ و ئه‌ستێره‌كانی‌ كرا وجه‌خت له‌سه‌ر ره‌خساندنی كه‌شوهه‌وای‌ گونجاو بۆ په‌ره‌پێدانی‌ ده‌زگا وه‌رزشیه‌كان و ژێرخانی‌ ئابوری‌ ئه‌و كه‌رته‌ كرا، به‌جۆرێك كه‌ له‌گه‌ڵ مێژووی وه‌رزشی‌ وڵات و خواسته‌كانی‌ جه‌ماوه‌ری‌ وه‌رزشی عیراقیدا بگونجێت.
هه‌ر له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی‌ چۆنیه‌تی‌ دابینكردنی‌ پاڵپشتی‌ وه‌رزشی‌ عه‌ره‌بی ونێوده‌وڵه‌تی‌ بۆ هه‌ڵگرتنی‌ قه‌ده‌غه‌ له‌سه‌ر یاریگاكانی‌ عیراق و گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ چالاكیه‌كانی‌ وه‌رزشی ناوخویی وره‌خساندنی ده‌رفه‌ت بۆ عیراق بۆ میوانداریكردنی‌ پاڵه‌وانێتیه‌كانی‌ عه‌ره‌بی وكیشوه‌ری‌ كرا.


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com