سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌سه‌ردانێكی فه‌رمی ده‌گاته شاری ده‌وحه
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 25/2/2018 به‌پێی داوه‌تنامه‌یه‌كی فه‌رمی وڵاتی قه‌ته‌ر گه‌یشته شاری ده‌وحه‌ی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته.
وابڕیاره سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن چاوی به‌میری قه‌ته‌ر و ژماره‌یه‌ك له‌به‌رپرسانی قه‌ته‌ری بكه‌وێت بۆ تاوتوێكردنی پێشهاته‌كانی بارودۆخی ناوچه‌كه و چۆنیه‌تی به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندی دووقۆڵی نێوان هه‌ردو وڵات.