سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر: كارده‌كه‌ین بۆ به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌كه به‌جۆرێك كه فاكته‌ره‌كانی گه‌شه‌پێدانی ئابوری كارا بكات
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 27/2/2018 له‌ده‌وحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ر، چاوی به وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ری شێخ محمد كوڕی عه‌بدولڕه‌حمان ئال سانی كه‌وت.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی ئالنگارییه‌كانی به‌رده‌م ناوچه‌كه‌و گرنگی هاریكاری نێوان وڵاتانی ناوچه‌كه‌دا بۆ پاراستنی ئاسایش و چه‌سپاندنی سه‌قامگیری كرا‌و جه‌خت له‌سه‌ر گرتنه‌به‌ری گفتوگۆ كرایه‌وه بۆ تێپه‌ڕاندنی قه‌یران و كێشه‌كانی ناوچه‌كه.
هه‌ر له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی رۆڵی عیراق له داڕشتنی نه‌خشه‌ی ئاشتی له‌ناوچه‌كه‌دا كرا، به‌تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی كه توانی به‌سه‌ر تیرۆریستان‌دا سه‌ركه‌وێت وسه‌رۆك جبوری دووپاتیكرده‌وه كه عیراق كارده‌كات بۆ به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌كه، به‌جۆرێك كه فاكته‌ره‌كانی گه‌شه‌پێدانی ئابوری كارا بكات وخواسته‌كانی گه‌لی عیراق بێنێته‌دی.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر خواستی وڵاته‌كه‌ی بۆ به‌رده‌وامیدان به‌په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ عیراق وپه‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندی دووقۆڵی نێوان هه‌ردوولاو خزمه‌تكردنی به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لانی هه‌ردوو وڵات دووپاتكرده‌وه.
نووسینگه‌ی رۆژنامه‌وانی
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
27/2/2018