سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران رێگاكانی كۆتایهێنان به ناكۆكیه‌كان و جێبه‌جێكردنی گه‌شه‌پێدانی ئابوری له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی شورای قه‌ته‌ری تاوتوێده‌كات
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 27/2/2018 له‌شاری ده‌وحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ر، چاوی به سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی شورای قه‌ته‌ری به‌ڕێز محمد ئه‌لخه‌لیفی كه‌وت.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی بارودۆخی ئاسایش و ره‌وشی سیاسی ناوچه‌كه كرا و تیشك خرایه‌سه‌ر گرنگی هاریكاری نێوده‌وڵه‌تی و هه‌رێمی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی ئالنگارییه‌كان و كاركردن بۆ چه‌سپاندنی سه‌قامگیری وكۆتایهێنان به‌هه‌موو ناكۆكیه‌كان وجێبه‌جێكردنی گه‌شه‌پێدانی ئابوری.
هه‌روه‌ها تاوتوێی هاریكاری هاوبه‌ش له‌نێوان هه‌ردوو وڵات له‌بواری په‌رله‌مانی و به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندی هاوبه‌ش و كردنه‌وه‌ی ئاسۆی نوێ له‌كاركردنی هاوبه‌ش بۆ خزمه‌تكردنی به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوو گه‌ڵ كرا.
نووسینگه‌ی رۆژنامه‌وانی
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
27/2/2018