سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی مامۆستاوه پێرۆزبایی له خێزانی په‌روه‌رده‌یی و خوێندن ده‌كات
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 1/3/2018 له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا، پێرۆزبایی جه‌ژنی مامۆستای له خێزانی په‌روه‌رده‌یی و خوێندن كرد كه ه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
به‌بۆنه‌ی هاتنی جه‌ژنی مامۆستا جوانترین پیرۆزبایی له خێزانی په‌روه‌رده‌یی و خوێندن ده‌كه‌م كه له ساتێك‌دا دێت ئێمه له‌قۆناغی سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر تیرۆر و بیری ته‌كفیریدا تێده‌په‌ڕین.
هه‌روه‌ها به‌ڕێزی گووتی:” به‌و بۆنه پیرۆزه‌وه سه‌ری رێز‌و ستایش و وه‌فاداری بۆ مامۆستا نزم ده‌كه‌ین بۆ ئه‌و په‌یامه پیرۆزه‌ی هه‌ڵیگرتووه، كه سه‌لمێنه‌ری كاركردنی بێ ماندوبوونی ئه‌وه له‌گواستنه‌وه‌ی زانست و فێركردنداو دامه‌زراندنی مێشكی قوتابیانی وڵات كه چاومان لێیانه به‌شداری له بنیاتنانی عیراقێكی ئارام و سه‌قامگیردا بكه‌ن كه ركابه‌ری له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌كه‌و جیهان ده‌كات”.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ستایشی رۆڵی خێزانی په‌روه‌رده‌یی له‌روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی ئالنگارییه گه‌وره‌كان كرد، كه له‌گه‌ڵ هه‌بوونی كێشه‌و مه‌ینه‌تیه‌كانی ئاواره‌بوون به‌هۆی تاوانه‌كانی تیرۆریستانی داعش، توانیان ئه‌ركی فێركردنی خۆیان جێبه‌جێ بكه‌ن و به‌رده‌وامی به‌پرۆسه‌ی خوێندن بده‌ن و داوایكرد هه‌موو جۆره پاڵپشتیه‌ك له‌م توێژه گرنگه بكرێت و یارمه‌تیان بدرێت بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانی خۆیان ودرێژه‌دان به‌پرۆسه‌ی بنیاتنانی عیراقێكی ئارام وسه‌قامگیر.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
1/3/2018