سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران چاوی به‌سه‌رۆكوه‌زیرانی كوه‌یتی ده‌كه‌وێت وداوا له‌هه‌موو وڵاتانی دۆست ده‌كات به‌شداری له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عیراقدا بكه‌ن
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 4/3/2018 له‌وڵاتی كوه‌یت، چاوی به سه‌رۆكوه‌زیرانی كوه‌یتی به‌ڕێز جابر موباره‌ك ئه‌حمه‌د ئه‌لسوباح كه‌وت.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی په‌یوه‌ندی دووقۆڵی نێوان هه‌ردوو وڵات وچۆنیه‌تی به‌هێزكردنی بۆ خزمه‌تكردنی به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوولا و پێشهاته‌كانی بارودۆخی سیاسی و ئه‌منی له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆیی و هه‌رێمی كرا، هه‌روه‌ها تاوتوێی هه‌وڵه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ قه‌لاچۆكردنی تیرۆر و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شاره رزگاركراوه‌كانی عیراق له‌تیرۆریستانی داعش كرا.
جبوری دووپاتیكرده‌وه كه عیراق كارده‌كات بۆ به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ جیهانی عه‌ره‌بی و هه‌رێمیدا له‌ڕێگه‌ی به‌رده‌وامیدان به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هه‌موولایه‌ك بۆ پاراستنی سه‌قامگیری ناوچه‌كه و گووتی:” ئالنگارییه‌كانی به‌رده‌م وڵاتانی ناوچه‌كه پێویستی به‌رێكه‌وتن و گفتوگۆی راسته‌قینه هه‌یه بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی بۆ قه‌یرانه‌كان دور له زمانی زبر و روبه‌ڕوبوونه‌وه”.
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران داوا له‌هه‌موو وڵاتانی دۆست به‌تایبه‌تی كوه‌یت كرد به‌شداری له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عیراقدا بكه‌ن وبارودۆخی گونجاو بره‌خسێنن بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ ناوچه‌كانی خۆیان و رۆڵی وڵاتی كوه‌یتی له‌پاڵپشتیكردنی عیراق وكاری به‌رده‌وامی بۆ پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیری عیراق به‌رزنرخاند.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه سه‌رۆكوه‌زیرانی كوه‌یتی ستایشی سه‌ركه‌وتنه‌كانی عیراقی به‌سه‌ر تیرۆردا كرد وهه‌وڵه‌كانی بۆ گێڕانه‌وه‌ی سه‌قامگیری بۆ شاره رزگاركراوه‌كان به‌رزنرخاند وخواستی كوه‌یتی بۆ پێشكه‌شكردنی هه‌موو جۆره پاڵپشتیه‌ك بۆ حكومه‌تی عیراق و گه‌له‌كه‌ی دووپاتكرده‌وه.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
4/3/2018