سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران چاوی به میری كوه‌یت ده‌كه‌وێت و جه‌خت له‌سه‌ر به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی عیراق له‌گه‌ڵ وڵاتانی عه‌ره‌بیدا ده‌كاته‌وه
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 4/3/2018 چاوی به‌میری وڵاتی كوه‌یت شێخ سوباح ئه‌حمه‌د جابر سوباح كه‌وت.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی په‌یوه‌ندی دووقۆڵی نێوان هه‌ردوولا و چۆنیه‌تی به‌هێزكردنی بۆ خزمه‌تكردنی به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش كرا، هه‌روه‌ها تاوتوێی دوایین پێشهاته‌كانی سیاسی و ئه‌منی له‌عیراق وناوچه‌كه‌و هه‌وڵه‌كانی عه‌ره‌بی ونێوده‌وڵه‌تی بۆ پاڵپشتیكردنی سه‌قامگیری له‌ناوچه رزگاركراوه‌كان وئاوه‌دانكردنه‌وه‌و گێڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ ناوچه‌كانی خۆیان كرا.
سه‌رۆك جبوری خواستی عیراقی دووپاتكرده‌وه بۆ كرانه‌وه به‌سه‌ر وڵاتانی عه‌ره‌بی و به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌موولایه‌ك به‌جۆرێك كه خزمه‌ت به‌به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش بكات و گووتی:” هیواخوازین لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ له‌گه‌ڵ وڵاتانی عه‌ره‌بیدا بكه‌ینه‌وه وئۆمێده‌وارین وڵاتانی دۆست رۆڵیان هه‌بێت له‌دوباره ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شاره زیانلێكه‌وتووه‌كان به‌هۆی تیرۆره‌وه وكاربكه‌ن بۆ نه‌هێشتنی به‌ربه‌سته‌كان له‌به‌رده‌م گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ زێدی خۆیان”.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه په‌رله‌مان له‌ڕێگه‌ی ده‌ركردنی یاساكانی تایبه‌ت به‌خزمه‌تكردنی هاوڵاتیان به‌بێ جیاوازی، كاری بێ وه‌ستانی كردووه بۆ چه‌سپاندنی سه‌قامگیری، له‌هه‌مان كاتیش‌دا پاڵپشتی وڵاتی كوه‌یتی بۆ عیراق له‌هه‌موو ئاسته‌كاندا به‌تایبه‌تی له‌بواری هاوكاری مرۆیی‌دا به‌رزنرخاند.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه میری كوه‌یت پاڵپشتی وڵاته‌كه‌ی بۆ عیراق له‌جه‌نگی دژی تیرۆردا دووباره‌كرده‌وه ودووپاتیكرده‌وه كه كوه‌یت به‌شداری له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه رزگاركراوه‌كاندا ده‌كات و هه‌موو جۆره هاوكارییه‌ك وله‌هه‌موو بواره‌كاندا پێشكه‌ش ده‌كات.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
4/3/2018