سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران تاوتوێی‌ بارودۆخی‌ ئاسایش و سه‌قامگیری وڵات له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی‌ ره‌وتی حیكمه‌ی‌ نشتیمانی‌ ده‌كات

سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری‌، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 6/3/2018 پێشوازی له‌ سه‌رۆكی‌ ره‌وتی حیكمه‌ی‌ نشتیمانی‌ به‌ڕێز عه‌ممار حه‌كیم كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی‌ ره‌وشی‌ ئاسایش و بارودۆخی‌ سیاسی وڵات كراو جه‌خت كرایه‌وه‌ له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوونی‌ دیدارو گفتوگۆكان له‌نێوان لایه‌نه‌ سیاسیه‌كاندا بۆ ده‌ركردنی‌ بۆچوونێكی‌ نوێ سه‌باره‌ت به‌ دوارۆژی‌ وڵات و دۆزینه‌وه‌ی‌ چاره‌سه‌ری‌ گونجاو بۆ قه‌یران و كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان و به‌رده‌وامیدان به‌سه‌قامگیری هه‌میشه‌یی له‌وڵاتدا.
هه‌روه‌ها تاوتوێی‌ پاڵپشتیكردنی‌ كه‌رتی‌ خزمه‌تگوزاری‌ وباشتركردنی‌ بژێوی‌ ژیانی هاوڵاتیان وبه‌هێزكردنی‌ رۆڵی‌ میحوه‌ری‌ عیراق وپته‌وكردنی‌ پێگه‌ی‌ ئابوری‌ وسیاسی له‌ناوچه‌ی‌ عه‌ره‌بی و هه‌رێمیدا كرا.

نووسینگه‌ی‌ راگه‌یاندنی‌
سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران
6/3/2018


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com